ئەپڵ iOS 26 بە دیزاینی Liquid Glass ڕاگەیاند

ئەمرۆ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی، ئەپڵ وەشانی iOS 26 ڕاگەیاند بە نوێکردنەوەی ڕووکارەکەی و چەندین نوێکاری و تایبەتمەندی نوێ. ناوی وەشانەکەش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لەمەودوا ژمارەی وەشانەکان بە پێی ساڵی دواترییان دەبێت، هەروەکو کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل.

سیستەمەکە بە تەواوی دیزاینەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ئێستا کاتژمێری هۆم سکرین درێژکۆلەترن. هەروەها لە ئەپی کامێرا، تووڵ و ئامرازەکان ئێستا ڕێگر نابن لە بینینی دیمەنەکان پێش چرکاندنیان، واتا زۆربەی ئامرازەکان دیار نین تاکو بەکارییان نەهێنیت. لە وێبگەڕی سەفاریش، ئێستا ماڵپەڕەکان بە تەواوی هەموو ڕوونماکە داگیر دەکەن و هەروەکو ئەپی کامێرا ئامرازەکان نادیارن تاکو خۆت بەکارییان دەهێنێت.

ئەپی Messages کۆمەڵێک نوێکاری نوێی بۆ زیاد کرا، وەک دەستکاری کردنی پاشبنەما. هەندێک پاشبنەما پێش وەختە ئامادە کراوە، هەروەها دەتوانیت وێنەی دیکەش بەکاری بهێنیت یان بە ئەپی Image Playground پاشبنەمای دیکە دروست بکەیت. هەروەها دەتوانیت دەنگدان (polls) لە گروپەکان دابنێیت.

هەروەها دەتوانیت بە ڕێگەی نوێ ئیمۆجی دروست بکەیت، بە لێکدانی دوو ئیمۆجی لە یەکتری لە بری Genmoji، کە لە ڕێگەی پێدانی نووسین ئیمۆجی دروست دەکات. هەروەها لە ئەپی Image Playground دەتوانیت بە یارمەتی ChatGPT وێنە دروست بکەیت.

ئەل تایبەتمەندی Live Translation ڕاگەیاند، بە ژیری دەستکردی Apple Intelligence بەهێز کراوە، کە راستەوخۆ وەرگێڕان بۆ گفتوگۆ و نامەکان دەکات. هەروەها پەرەپێدەرانیش دەتوانن بەکاری بهێنن لە ئەپەکانی خۆیان سوودی لێ ببینن لە ڕێگەی API.

نەخشەی ئەپڵ دەتوانێت ڕێگەی باشتر پێشنیار بکات، هەروەها ئاگادارت بکاتەوە لە بوونی قەرەباڵغی لەسەر ڕێگات. هەروەها ئەو شوێنانەی بیر دەمێنێت کە سەردانت کردوون بۆ هاوبەشی کردنی لەگەڵ هاوڕێیانت بە شێوەیەکی ئاسانتر.

ئەپڵ ئەپێکی تەواو نوێی بۆ یاریکردن ڕاگەیاند بە ناوی Games، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە دەستت بگات بە هەموو یارییەکانی کۆگای App Store و Apple Arcade. ئەپەکە بەشێک لە خۆ دەگرێت بە ناوی Play Together، کە پیشانت دەدات هاوڕێکانت چ یارییەک ئەنجام دەدەن، هەروەها ڕیزبەندی نێوان هاوڕێکان.

هەروەها ئێستا دەتوانیت لە ڕێگەی Visual Intelligence گەڕان بۆ ناوەڕۆکی ڕوونماکەت بکەیت، بۆ نموونە جل و بەرگێک دەبینیت و دەتەوێت بیکریت، ئەوا سکرینشۆتی دەگریت و لە گووگڵ و ئەپەکانی دیکە گەڕانی بۆ دەکات.

وەشانەکە لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری بەردەست دەبێت و لە پاییزی ئەمساڵیش بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبێت. وەشانەکە بۆ مۆبایلی iPhone SE 2nd سەرووتر گونجاوە، واتا زنجیرەی iPhone X چیتر پشتگیری ناکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RneDlrL
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە