+18 بەمۆبایل سایتە شاراوەکان چۆنێتی داخڵ بوونیان"ئەوەی تا ئیستا نەتبینیوەو نەتزانیوە"

deep web darknet
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 
سایتەشارەوەکان منیش ساتیکیم بۆتان هێناوە 
وە باسی چەند بەشیکی کەمی ئەکەم بە ڤیدیۆ

ڤیدیۆ

بەرنامەی یەکەم 
Orbot: Proxy with Tor

بەرنامەی دووەم 
Orfox: Tor Browser for Android

لینکی سایتەکە
http://auutwvpt2zktxwng.onion

چەند زانیاریەک دەربارەی دیوی دووەمی ئینتەرنێت یاخود "سایتە شاراوەکان"
چەند زانیاریەک دەربارەی دیوی دووەمی ئینتەرنێت یاخود "سایتە شاراوەکان"چەند زانیاریەک دەربارەی دیوی دووەمی ئینتەرنێت یاخود "سایتە شاراوەکان"ئەم بابەتە باس لە سایتی Dark Net دەکا،

زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ئینته‌رنێت لایان شتێكی ئاسایه‌و رۆژانه‌ به‌كاری دێنن بووه‌ته‌ وه‌سیله‌یه‌كی گرنگه‌ ژیان بۆ هه‌ر شتێك بگه‌رێین وێنه‌ ڤیدیۆ راپۆرت شتی نهێنی ...هتد هه‌موو شتیك ئه‌دۆزینه‌وه‌ ئه‌مه‌ ئینته‌رنێتی ئاسایه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌كاری دێنین ناو ده‌برێ به‌ Surface Internet واته ئينته‌رنێتی رووكاری ، ئه‌وه‌ی له‌ ئینته‌رنێتی ئاسای ده‌یبینین و بۆی ده‌گه‌رێین زۆرررر گه‌وره‌ و فراوانه‌ لامان به‌ ملیۆنه‌ها سایت هه‌یه‌ بیر ئه‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌لێ ی به‌راستی سه‌یره‌ ئه‌م ئینته‌رنێته‌ زۆر فراوان و گه‌وره‌یه‌ یا بلێ ی ئه‌م تۆڕه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ژماردن نایه‌ت !!!
راستی شتێكی وات نه‌دیوه‌ چونكه‌ تۆ ته‌نها كه‌م تر له‌ %04 ی ئینته‌رنێتت له‌به‌ر ده‌ست دایه‌ له‌ %96ی ئینته‌رنێت و زانیاریه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ناو تۆڕی قوڵ ئه‌ویش ناو ده‌برێ به‌ deep web يا شبكة المخفى يا خود شبكة العميق
به‌ Dark Net ئينته‌رنێتی تاریكیش ناو ده‌برێ .
كاتێ باسی ئه‌م جۆره‌ تۆره‌ ئه‌كرێ شتێكی سه‌یر و زۆر كه‌م بیستراوه‌ ، خه‌ڵكیش هه‌یه‌ به‌ كه‌می بیستوویه‌تی به‌ڵام نازانێ چۆن ده‌چێته ناوی ، به‌راورد كردنی ئینته‌رنێتی ئاسای له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێتی قوڵ وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ شاخێك 1000 مه‌تر به‌رز بێت 30 مه‌تری له‌سه‌ره‌وه‌ بیت 970 مه‌تره‌كه‌ی تر له‌ ژێر ئاو بێت و ئه‌وه‌ی باش مه‌له‌ نه‌زانێ و باش نه‌زانێ چی ئه‌كات ئه‌وا هه‌رگیز ناگا به‌ مه‌تره‌كانی به‌شی ژێره‌وه‌ ، جیهانی تۆری قوڵ پره‌ له‌ زانیاری و زانستی زۆر گه‌وره‌ و چڕ و فراوان و شتی خراب و سه‌یر و حه‌ساس ، تۆری قوڵ وێب گه‌رو به‌رنامه‌ی تایبه‌تی و ئه‌درسێی جیاوازی هه‌یه‌ وه‌كو تۆری ئاسای خۆمان نیه‌ كه‌ به‌كاری دێنین .نێت و .كۆم و .می و هتد ئه‌و جۆره‌ دۆمه‌ینانه‌ی نیه‌ به‌ڵكو دۆمه‌ینه‌كانی به‌ ناوی .ئۆنیۆن ه ،
-----------
کە ئامانجی چیە و بۆچی دانراوە کێ ئەم ماڵپەرە بەکاردێنێ و کێ پاڵپشتی دەکات!!
+18 مەبەستی پڵەس +18 پۆستی قۆڕ نیە
ڕاپۆرت لەسەر "Darknet" !! ناوی دووەمی "deep web"
_____
سەرەتا ئەوەی باسی ئەکەم قابیلی تاقیکردنەوە و تەنانەت بیرکردنەوە لە تاقیکردنەوەی نییە!
"18+"
وەکو ئاشکرایە هەموومان بەکارهێنەری؛ ئینتەرنێتین.....و ئینتەرنێت بووەبە پێداویستییەکی گرنگی ڕۆژانەی مرۆڤەکان... هەزاران سایت و دەیان پرۆگرامی سۆشیال میدیا هەن...وەکو فەیسبووک و تویتەر و زۆری کەش..... ئەگەر هەرچییەکمان بوێت ئەتوانین لەڕێگەی "گووگڵ"ـەوە بەدوایا بگەڕێین و ئەتوانین لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پێداویستییەکانی ڕۆژانەمان بکڕین.... وەکو بازاڕی "ئەمازۆن" کە هەموو شتێکی یاسایی و ڕێگە پێدراوی تیا دەست ئەکەوێت...
ئەم هەمووەی کە باسم کرد تەنها بریتییە لە 4% ــی ئینتەرنێت!!!!
ئەو بەشەی کەشی کە 96%ـە بە(darknet)ناو ئەبرێت!
کە چەند کارێکی تیا ئنجام ئەدرێت...بە ئەقڵی هیچ مرۆڤێکی ئەم سەردەمەیا نایەت!...
-یەکێک لەوانە بازرگانی کردنە بە مرۆڤەکان!
لەم ساتەی کە ئەم پۆستە ئەنووسم پێ ئەچێ بازرگانی بە دەیان مرۆڤەوە بکرێت!
-بازرگانی بە چەکی کوشندە وئەتۆمی و قەدەغەکراوی نێودوڵەتی!
-گرتنی پیاوکووژ بە کرێ و دەستنیشانکردنی ئەو کەسەی کە ئەتەوێ بیکوژێت..لەهەر پلەو پایەیەکدا بێت و لەهەر شوێنێکی جیهاندا!
بۆ نموونە ئەتوانی بە 40000$ واتا ب چوار دەفتەر دۆلار ..کوامە ڕۆژنامەنووست بوێت دەستنیشانی بکەی بۆ پیاوکوژەکە... یان بە 100000$ هەر وەزیرێکی وڵاتێک یان سەڕۆک و سیناتۆر ...دەستنیشانی بکەی بۆیان..تاوەکو بیکوژن!
دارکنێت چەندین شتی قێزەونی تیا ئجام ئەدرێت کە مرۆڤ بە بینینیان تووشی شۆک و نەخۆشی دەروونی دێت!
چاوەڕوانی بەشی دووەم بن..
زانیاری لەسەر ئەو هاککەرەی دزەی کردە ناو Darknet و بەڕێوبەری دارکنێت !!
------------------------
لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا لە یوتیوب...پیاوێک بوو کە یەکێک بوو لە هاک کەرەکان کە ڕۆشتبووە نێو دارکنێتەوە... باسی چیرۆکی خۆی ئەکات!..هەڵبەتە ئەو کوڕە لەتەمەنی 27 ساڵیدایە و لە منداڵییەوە لە تەمەنی 8 ساڵییەوە کۆمپیوەر بەکار ئەهێنێت...باسی چەند سایتێکی نێو دارک نێت ئەکات!!!
دەڵێت: چەند سایتێکی تیایە کە لایڤ کامێرایە وەکو (skype)...
باسی ئەوەی کرد کە بەجاوی خۆی بینیویەتی.....
یەکێک لەسایتەکان پەخشکردنی کۆشتن و پارچە پارچەکردنی خەڵک بوو بە زیندوویی و بە پەخشی ڕاستەوخۆ!!
ئەو کوڕە بە گریانەوە باسی ئەکات!
ئەڵێت: شەوێکیان لە کاتی گەڕان بە نێو سایتەکانی دارکنێتا کۆمپیوتەرەکەم هاک کرا و چووە سەر سایتێکی لایڤ کامێرا... کە سەیرم کرد دوو پیاون خەریکی بڕینەوەی جەستەی کەسێکن ب زیندوویی.. و پاشان سووتاندنی کەسەکە!!
ئەو کوڕە لەدوای ئەوە تووشی شۆک دێت و تاوەکو ئێستاش لە "شێتخانەیە" و لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە!
باسی چەند سایتێکی کەش ئەکات کە کاری کوشتن و بڕینی تیا ئەکرێت!
چۆن بڕۆمە نێو دارکنێتەوە؟!
ڕەنگە زۆربەتان ئەو پرسیارە بکەن... ئەو کارە ئەوەندە ئاسان نییە و پێویستی بە سیسمی تایبەت و ئامادەکراوی هاک کەرە بەتواناکان هەیە!
واتا لە وڵاتی خۆمان و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستیشدا کەسانێک کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات... ئەو کارە ئەزانن!
ئەو سایتانەی کە لە نێو دارکنێتایە... هەزاران جار و بە دەیان ڕۆژ لە گووگڵ بەدوایاندا بگەڕێ...نادۆزرێتەوە.­­.....
ئایا سەلامەت ئەبم گەر بڕۆمە نێو دارکنێتەوە؟
تەنانەت نابێت بیریشی لێ بکەیتەوە!
ئەو کەسانەی کە لە نێو دارکنێتدان کەسانی زۆر دڕندەو پیاو کوژ و نەخۆشی دەروونی تێدایە!!...
لەکاتی چوونە ژوورەوەم بۆ نێو سیستم و سایەکانی دارکنێتدا چی ڕوو ئەدات؟
لەگەڵ زیادبووی ئەندامێکی نوێ بۆ دارکنێت... ئەو کەسانەی کە پێشوور تێیدان... هەموو زانیارییەکانیان دەگوازنەوە.... شوێنی خۆشیان دەگۆڕن....
چۆن ئەتوانن بمدۆزنەوە..ئایا دۆزینەوەو زانینی شوێنەکەم ئاسانە؟
بەڵێ زۆر ئاسانە!!..تەنانەت ئەتوانن شوێن و ژمارەی مۆبایل و کۆڵان و سەیارەو سەرجەم زانیارییەکان لەسەرت کۆ بکەنەوە !!
لە هەر شوێنێکی جیهاندا بێت !!
--------------------
بەڕێوبەری دارکنێت کێیە؟
هیچ کەسێک لە جیهاندا نازانێت!
بەڵام بە دڵنیاییەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ لە لایەن ئەمریکا و ڕووسیا و چین و چەند وڵاتێکی زلهێز و گرووپە مافیا گەورەکانی جیهانەوە پاڵپشتی ئەکرێت... چونکە چەندین چەکی ئەتۆمی و دەگمەن و نوێی تێدایە!
چۆن یان بە چی ئەتوانم ئەو شتانە بکڕم کە لە دارکنێتدایە؟
دارکنێت دراوێکی تایبەت بە خۆی هەیە
نرخی لە بۆرسەی جیهانی بەرامبەر بە دراوەکانی کە زۆر بەرزە.
به کورتی!! "دارکنێت" خەتەرترین و ترسناکترینە لەسەر زەوی!
گرنگ/ بۆ سەلامەتی خۆت و خێزانەکەت هەوڵی زانیاری کۆرکردنەوەی زۆر مەدە!
لەهەمووی گرنگتر هەوڵی ئەوە مەدە بچێتە نێو دارکنێتەوە!!..... وەکو ووتم دۆزینەوەت زۆر ئاسانە و ئەتوانن بە کەمتر لە 24 سەعات تەواوی زانیارییەکانت لەسەر کۆ بکەنەو! و بە شاراوەیی لەناوت بەرن!
به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سایته‌كانی تۆری قوڵ ناتوانرێ له‌ رێگه‌ی وێب گه‌ری ئاساییه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ گوگڵ و سێرچ ئینجاینه‌كانیش ، كه‌سی به‌كار هێنه‌ی تۆڕی قوڵ زۆرر ئه‌سته‌مه‌ بدۆزرێته‌وه‌ یا كه‌شف بكرێ چونكه‌ هه‌رچی داتا و زانیاری هه‌یه‌ ته‌شفیر كراوه‌ جیاوازه‌ له‌ پرۆتۆكۆڵی تۆری ئاسای هه‌ر چه‌نده‌ له‌م كۆتاییانه‌وه‌ هاك كرا ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ست گه‌شتنه‌ به‌ پرۆگرامی سه‌ره‌كی ئه‌م تۆره‌وه‌ به‌ ناوی TOR له‌
The Onion Router ه‌وه‌ هاته‌وه‌.

بۆیه‌ ئێستا TOR یش هاك ده‌كرێ پێویسته‌ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر به‌رنامه‌ی پارێزه‌ر بۆ خۆی دانێ كه‌ ده‌ست به‌ به‌كارهێنانی ده‌كات ، تۆڕی قوڵ بریتیه‌ له‌ ساحه‌یه‌ك یا جیهانێكی گه‌وره‌ی تاوان و دزی و كرین و فرۆشتنی زۆر شتی قه‌ده‌غه‌ كرا و سه‌ر به‌ كێشه‌ وه‌كو چه‌ك له‌ بچووكه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ به‌ هه‌موو جۆرێكی كه‌ له‌ ژیانی ئاسایدا كرین و ده‌ست كه‌وتنی قورسه‌ ، كرین و فرۆشتنی تلیاك و حه‌شیش و هه‌روه‌ها كرین و فرۆشتنی شتی دزراو وه‌كو حسابی بانكی و زانیاری گرنگه‌ تاكه‌ كه‌سی یا حوكمی و پرۆگرام و هه‌ڵه‌ی هاك و ئاسایش و پاراستن و پرۆگرامی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن و فێر بوونی هاكی پێشكه‌وتوو زۆر شتی تر ، به‌ كرێ گرتنی مافیا و به‌ كرێ گرتنی جاسوس و به‌ كرێ گرتنی خه‌ڵك بۆ كوشتن و تیرۆر كردنی خه‌ڵكی تر و به‌ كرێ گرتنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ساخته‌ كراوی ده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كان و حوكمی و هه‌ره‌شه‌ و به‌ كرێ گرتنی تیرۆرست و هه‌روه‌ها سریاڵ كوژ و له‌ش فرۆشی و زیاترر...

گروپی ئه‌نۆنیمۆسیش به‌ به‌ر بڵاوی به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م تۆڕه‌ پێك دێنن
كه‌ زۆر له‌ شته‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ شتی خۆڕای تا گران ترین شت وه‌كو فرۆشتنی پرۆگرامی هاك و پرۆگرامی هاكی پێشكه‌وتوو خزمت گوزاری هاك كردنی ناوه‌ند و سیسته‌م و سایتی گه‌وره‌ و حوكمی و ده‌زگا كان و زیاترررر وه‌ شایه‌نی باس بێت گه‌وره‌ ترین هاكه‌ر و پرۆگرام سازه‌كانی بواری هاك و وه‌ تلیاك فرۆش و مافیا به‌ كرێ گیراوه‌كان له‌ تۆری قوڵدا به‌شدران ..

كرین و فرۆستنی زانیاری هاك كراو و زانیاری حه‌ساسی حوكمی و حیزب و تاكه‌ كه‌سی و فایل و داتای دزراوی ناووه‌نده گه‌وره‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌ی خۆرایش زانیاری و داتای زۆر حه‌ساس بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
وه‌ خۆشت ده‌توانی سایتێكی تایبه‌تی تۆری قوڵ بۆ خۆت دروست بكه‌یت
به‌ڵام شتێكی باش نیه‌ چونكه‌ به‌ زۆری بۆ بواری تاوان و دزی به‌كار دێت .
هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌ و كرین و فرۆشتنه‌كان له‌ رێگه‌ی یه‌ك جۆر پاره‌ی سه‌ر ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌كرێ ئه‌ویش ته‌شفیر كراوه‌ به‌ ناوی Bitcoin .
بەسوپاسەوە وەرگیراوە


ئامادەکردنی هەڵۆ سەلمان
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە