CV kurdi Arabic English

Free CV templates Kurdi

سیڤی چیە و چۆن دروست ئەکرێت 
کۆمەڵی سیڤی ئامادەکراو  کوردی عەرەبی ئینگلیزی  + چٶنیەتی پڕکردنەوەی + زانیاری  CV kurdi Arabic English
سپڤی یان سی ڤی (بە ئینگلیزی: Curriculum vitae یان CV ) یان ژپاننامەی کەسییەتی : نوسراوێکە تیایدا کەسەکە بەکورتی باسی ئەزموون و بڕوانامەکانی خۆی دەکات بەمەبەستی وەرگیرانی لە دەرفەتێکی کاردا ، داوبەداوی ناردنی سیڤی کەسی داواکار بۆ ھەلێکی کار (دەرفەتی کار) داوای چاوپێکەوتنی لێ دەکرێ و لەوێ ڕوونکردنەوەی زیاتری پێ دەدرێت دەربارەی جۆر و چۆنییەتی کارەکە، دوابەدوای ئەمە ئەو شوێنەی کە دەرفەتی کارەکەی ڕەخساندووە بڕیاردەدات بە ھەڵبژاردنی بەکێک لەو کەسانەی کە داواکارینامەیان پێشکەشی ئەو کارە کردووە لەسەر ئاستی بەرزی بڕوانامە و شارەزایی کەسەکان.
___________________

چۆنییەتی نووسینی سپڤی

  • مەھێڵە (CV)یەکەت لە دوو پەڕە تێپەڕ بێت.
  • ناوی تەواوی خۆت و ناونیشان و ژمارەی مۆبایلەکەت لە سەرەوە یاخود لە سەرەتادا بنوسە.
  • لیستێک بۆ نوسینی کاری لەپێشینەت ئامادە بکە، واتە ئەو کارانەی لە پێشوودا کردووتە و شارەزایت تێیاندا ھەیە، بە کاری ئێستا دەستپێبکە، ئەگەر لە ئێستادا کارێکت نەبوو بە کۆتا کارت دەستپێبکە.
  • درێژە بە نوسین مەدە و بە کورتی و پوختی بنوسە و خۆت لە دوبارەکردنەوەی ووشە بەدوور بگرە.
  • تا ڕوونکردنەوە و تێگەشتن لە بابەتەکە ئاسان بێت پێویستە ئەم بەشانە جیا بکەینەوە:
______________

زانیاری کەسی

___________
  • ئەو زانیارییە گرنگانەی کە پێویستە لەم بەشەدا بنوسرێت و لەناو (CV)دا بوونی ھەبێت ئەمانەن:
  • ناوی سیانیت بەشێوەیەکی دروست بنوسە.
  • بەرواری لە دایکبوون
  • ڕەگەز
  • باری خێزانی
  • پۆستی ئەلکترۆنی یان ئیمەیڵ: پۆستێکی ئەلکترۆنی شیاو و دروست بنوسە کە دووربێت لە ناو و ووشەی نەخوازراو، گەر ناوی خۆت یا نزیک لە ناوی خۆت بێت باشترە.
  • ژمارەی مۆبایل: ئەمە گرنگترینە لەم بەشەدا کە پێویستە بە ڕاستی بینووسی و بەردەوام ئاگات لە مۆبایلەکەت بێت کە نەکوژێتەوە و لەدەرەوەی بازنەدا نەبێت.
  • ناونیشان: لێرەدا پێویستە ناونیشانی نیشتەجێبونت بنوسیت کە پێکھاتبێت لە شار / گەڕەک / کۆڵان.
  • بەشی دووەم: کورتەیەکی پوخت
زۆرێک لەوانەی کە (CV) یەکەی تۆ یان ھەرکەسێکی تر ئەچێتە بەردەستی و ھەڵی ئەسەنگێنێت کاتێکی زۆری خۆی نادات بە خوێندنەوەی، چونکە بەدوای چەند زانیارییەکدا دەگەڕێت کە سەرنجی ڕابکێشێت، لێرەدا دەتوانیت بە نوسراوێکی زۆر کورت سەرنجی ئەم کەسە بەلای خۆتدا رابکێشی و وابکەیت پەسەند بکرێیت، بەڵام بیرت بێت لە ٤ بۆ ٣ دێڕ کەمتر بنوسیت باشترە.
بۆ نموونە:
  • ژمێریارێکی سەرکەوتووم لە کۆمەڵەی ژمێریارانی کوردستان، ئەزمونی ٤ ساڵی کاری ژمێریاریم ھەیە و لەو بوارەدا توانای فێرکردنم ھەیە. شارەزاییم ھەیە لە پڕۆگرامەکانی ,word, Photoshop, web page maker (ناوی ئەو پرۆگرامانە بنووسە کە خۆت دەیزانیت )، ئەزمونی ٢ ساڵی کارم ھەیە لە رۆژنامەی (*******) یاخود کۆمپانیای (******) یاخود ھەرشوێنێکی دیکە کە تۆ خۆت ئەینوسیت. خاوەنی بڕوانامەی (*****) م لە (******) دا و ئەزمونی ٣ ساڵی کارم ھەیە لە (********) پاشان ساڵێک لە.” (******) کارم کردووە.

----------------

کات و شوێنی کاری لە پێشینەت یەک بە دوای یەک بنووسە

ئەم بەشە پەیوەندییەکی تەواوی بە بەشی پێشترەوە ھەیە و وەک تەواوکەرێکە بۆی، کاتێک لە بەشی پێشودا سەرنجی کەسی ھەڵسەنگێنەر رادەکێشیت، لێرە وردەکاری زیاتر دەخوێنێتەوە.
لێرەدا کارەکانی پێشووی خۆت دەنووسیت کا پێویستە وردەکاری کات و شوێن بخەیتە روو، ھەروەھا بە کاری ئێستات دەستپێ ئەکەیت ئەگەر ھەبوو، ئەگەر نا ئەوا کۆتا کارت کە دەستبەرداری بویت، واتە لە کاتی ئێستاوە دەستپێئەکەیت و بەرەو رابردوو نەک بە پێچەوانەوە.
بەم شێوەیە:
  • بە ناوی کاری ئێستا یان کۆتا کارت دەستپێبکە. (واتە ناوی کارەکە).
  • پاشان بەرواری دەستپێکردنی کارەکە ھەروەھا بەرواری وازھێنان.
___________________

ناوی شوێنی کار

  • ئێستا کورتەیەک لەسەر شوێنیکارەکەت بنوسە. (ھەمو شوێنێکی کار لای ھەمو خەڵک ناسراو نییە و ھەروەھا ئەم بەشە رادەی تێگەیشتنی تۆ دەرەخات لە شوێنی کارەکەت).
  • دواتر کورتەیەک لەسەر ئەرکی خۆت بنوسە لە شوێنی کارەکەت، بیرتبێت زانیاری زۆرتر مەنوسە و موبالەغە مەکە لەم رونکردنەوەیەدا. بۆ نمونە ئەگەر ئەرکی تۆ (بەڕێوبەری پڕۆژەکان) بوو مەنوسە “من وەکو بەڕێوبەری پڕۆژەکان کارم ئەکرد” چونکە ئەمە خۆی لە ناوی ئەرکەکەتدا دیار و روونە.
  • لە کۆتاییدا گرنگترین دەستکەوتەکانت بنوسە کە بە گرنگیان ئەزانیت جگە لەوەی کە ئەرکی خۆت بووە، لێرەدا پێویستە ئەرک و دەستکەوت جیا بکەیتەوە بۆ نمونە “کارەکانم بە باشی بەڕێوە دەبرد” یان شتێکی لەم جۆرە نابێت بە دەستکەوت بەڵکو پێناسەی کارێک بکەیت کە زۆر زوتر لە وادەی تەواو بونی بە سەرکەوتویی تەواوت کردبێت یاخود بڕی تێچونی کارێکت بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کردبێتەوە یاخود کارێکی جیاوزی گونجاوت ئەنجام دابێت. بەڵام پێویستە ١٠٠%ی ئەم زانیاریانە و ئەوەی ئەینوسیت راست بن و ئامادەبیت بۆ ھەر پرسیارێک کە لەم بەشەدا لێت بکرێت چونکە ئەگونجێ بەدواداچوون بۆ راستییەکەی بکرێت. جا باشتر وایە کارێک کە نەتوانیت لە بارەیەوە قسە بکەیت یان زانیاری زیاتر بدەیت نەینوسیت.

______________________

خولی ڕاھێنان

بە نوسینی کۆتا بڕوانامە کە بەدەستت ھێناوە دەستپێبکە و ناوی شوێن و کاتی بەدەستھێنان بنوسە. دواتر ناوی ئەو خولانەی کە ئامادەیان بوویت بنوسە ئەگەر ھەیە بە شوێن و ساڵی بەڕێوەچونی خولەکەوە. وە زیاتر ئەو دەورانە بنوسە کە پاڵپشتی تایبەتمەندێتی پیشەییت ئەکەن. لە کۆتاییدا گەر (CV) بەم شێوەیە داڕێژیت دڵنیام کێشەت نابێت و گەر گونجاو بیت بۆ ئەو شوێنەی لای تۆ خوازراوە و (CV) خۆت ناردووە بۆ لایەنی پەیوھندیدار و بەخت یاوھرت بێت پشت بە خوا وە ردە گیرێیت.

_____________________

زمانەکان

لەم بەشەدا لیستی ئەو زمانانە بنووسە کە دەیانزانی، لەگەڵ نووسینی ئاستی لێھاتوویت لە ڕووی قسەکردن و نووسین و خوێندنەوە.
ڕاھێنان
بە گشتی ناتوانرێ گرنگی راھێنان و خۆ ئامادە کردن وەکو پێویست جەختی لەسەر بکەرێتەوە.گەڕۆک لە دووی کار زیاتر شارەزا ترە لە ھونەری چاوپێکەوتن ئەگەر ماوەیەک بووبێ لە دووی کار بگەڕێت؛ھەرچەندە گرنگترە بۆ ئەوانەی تازە لە دووی کار دەگەڕێن بزانن چاوەڕێ چییان لێ دەکڕێ لە کاتی چاوپێکەوتن و چۆن بە باشترین شیوە ھەڵسوکەوت بکەن و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوەبە شێوازێک ڕەنگدانەویەکی پۆزەتیفانەی ھەبێت لەسەر کەسایەتیان. بەردەوام زانیاری نوێت ھەبێت لەبارەی ئەم جۆرە رەفتارە.
ئایا بواری پیشەسازی و ‌ھێڵی بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بە باشی تویژینەوەی لەبارەو کراوە
دەتوانی زیاتر کاریگەریت لەسەر خاوەن کار ھەبێت و متمانەی بەدەست بھێنیت بە لیھاتووە گونجاوەکانی تۆ بۆ کارە کە ئەگەر بێتو شارەزایەکی تەواوت ھەبێ لەسەر کۆمپانیاکەلە ڕووی پێگەی لە ناو بوارەکە، ھێڵی بەرھەمھێنانی و چی چاوەڕوان دەکرێت لە پاڵیوراوێکی وەکو تۆ. کاتێک خۆت بە بەشێک لە وێنە گەورەکە بینیەوە دەتوانی باشتر وەڵامەکانت داڕێژیت،لیستێک لە لێزانیەکانت ئامادە بکە و چیرۆکەکانی سەرکەوتنت داڕێژە بە تایبەت ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەندیان بە پێویستیەکانی کۆمپانیاوە ھەیە.
___________________

چاوپێکەوتن

ڕێز لە کاتی چاپێکەوتوان بگرە. ھەوڵبدە بە ١٥ خولەک زووتر لە شوینی مەبەست بیت و خۆت سەرقاڵ بکە بە ووشەکانی بەکار ھاتوو لەو کۆمپانیایە یان ئەو بوارە لە کاتی چاوەڕوان کردندا. ھەر وەک چۆن دەتوانی جارێکی تر بە سیڤیەکە ت ووەڵامەکانتدا بچیتەوە کە ئامادەت کردوون تا زیاتر ھەست بە حەسانەوە کۆنتڕۆڵ بکەیت لە کاتی چاوپێکەوتن. ئەگەر ھاتوو رووداوێک روویدا و بووە ھۆی دواکەوتنت لە چاوپێکەوتن، دڵنیابە لەوەی کە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بۆ چاوپێکەوتوو دەکەیت تا ئاگاداری بەکەیتەوە.
زۆر ئاگاداری یەکەم دەرکەوتنی خۆت بە(انتیباعی یەکەم)
وەکو پێشتر ووتویانە، ھەلی دوومەت نابێت بۆ کردنی یەکەم خۆ نیشاندان بۆیە دڵنیا بە یەکەم دەرکەوتنی تۆ وەکو کەسێکی سەرکەوتوو و کٶڵنەدەر و ڕەوشت بەرز و پرۆفیشناڵ بێ، ئەوەی کە دەبێتە کەسێکی بەسوود بۆ تیمەکە.کاتێک چاوت بە کەسانی مەبەست دەکەوێت زەردەخەنە بکە وبەتینەوە دەست لە ناو دەست بخە و ھوشیار بە کە لەسەدا ٦٠ زیاتری ئاماژەکان لەگەل چاوپێکەوتوان ئاماژەی بێ قسە کردنە. چاودیری زمانی لەش ، تەشەرەکان وئاوازی دەنگ بکە وە لە پیش چاو گرتنی چۆنیەتیو ڕیگای گەیاندنی زانیاریەکان لەوەیە وەکو ئەو قسانەی دەیکەیت گرنگی ھەبێت. ھێمن و بە ئاگا بە و بڕوا بە خۆبوونی خۆت نیشان بدە و پێشەگەریانە بە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان وچۆن دەیانگەینیت بە ئەوان.زۆر باشترە ھەڵە بێت لە لایەنە خۆ پاریزەکە لە گفتوگۆکردنەکە لەوەی کە بە ھەڵە بابەتەکە باس بکەیت و نارەزایی لە بەرامبەر بنەماکان و کەلتوری ئەو کۆمپانیایە دەربڕی.
وەڵامەکان لە چوارچێوەی بابەتەکە و بە کورتی بھیڵەوە
وەڵامی پرسیارەکان بە شێوەازێکی وورد و کورت بدەرەوە مەشڵەژێ و دڵنیا بە لە سەر بابەتەکە بـمێنیتەوە. چەند وەڵامەکەت درێژتر بێت بەرەو باسکردنی خاڵە لاوەزەکانت دەبات لە بیرت نەچی کە باشترە لەو ئاست و قۆناغەدا باسی لێوە نەکەی. ڕەوانی لە ھۆش و کرداری بیرکردنەوەت نیشان بدە بە کردنی وەڵامەکانت بە کورتی و لەسەر بابەتەکە – ئەمە مانای ئەو نیە گفتوگۆکە بکوژیت بە ووشەی تەنھا بەڵی یان نەخێر. جەخت لەسەر مانەوەی تۆنی پیشەگەریانە و رووخۆشی رێزگرتن بکە لەگەل وەڵامەکان کە بەھێزی و ئەزموونی تۆ ڕوون دەکاتەوە و چاوپێکەوتوان بە سەرسامی بھێلەوە بۆ زانینی زۆرتر.
ڕاستیەکان و ئەزمون وزانیاریەکانی رابوردوویان بە بیر بھێنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی وەڵامەکانت
دڵنیا بە لە پاڵپشتی کردنی ھەموو وەڵامەکانت بە راستی و ژمارە تەواوەکان بۆ بەدەستھێنانی متمانەی چاوپێکەوتوان ونیشانی بدە چاویکی تیژت ھەیە بۆ دراو. بەتەواوی ئەو ئامانجانە ڕوونبکەوە کە گەیشتوی پێی یاخود زیاتر بە گەێشتن پێی و باسی ڕووداوە گرنگە پێوانەکراوەکان و بەژداربوونەکانت لە دراو بکە چی لە ڕووی بەدەستھێنانی قازانج یاخود ھەلگرتن و ھێشتنەوەی، لابردنی زەرەر یاخود بە پیچەوانەوە. زۆر دیاریکراوبە سەبارەت بە لێزانیەکانت باسی چیرۆکەکانی رابوردووت بکە بە پشتگریکردنی زانیاری ژمێردراو.
خاڵە بەھێزەکانت بزانە دڵنیا بە یەک جار دەیانگەینیت بە لایەنی کەمەوە
چاوپێکەوتوان لە دووی دامەزراندنی براوەیەکدان ئەوانەی خاوەنی تۆمارێکی بەدەستھێنانی سەرکەوتوون لە توانستی ھاوشێوە لە رابردوودا. ئامادە بە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لە سەر سەرکەوتنەکانی رابردوو کە راستەخۆ کاریگەری دەکاتە کاری ئیستا و ئەو ئەزمونانە چۆن بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەستە بەڕۆلەکە، لە بیرت نەچی کە خاوەن کار لە دووی کەم کردنەوەی مەترسی دەگەڕێت بە دامەزراندنی پاڵێوەرێک کە رۆڵێکی ھاوشیوەی یان لەم جۆرەی ھەبێت لە رابردوودا و دەتوانێ ئەو لێزانیانە بھێنیت بۆ کاریگەری لەسەر کاری ئێستای. تەنانەت ئەگەر کاری رابردووت زۆر جیاواز بووبێت لە کاری ئێستات. تۆ دەتوانیت چیرۆکی سەرکەوتووت ھەبێ کە بە شێوەیەکی راستوخۆ پەیوەستە بە پێوستیەکانی کارەکە بەمەش ڕووناکی دەخاتە سەر لێزانیە سەرەکیەکان و ڕوخساری کەسێتی ئاخۆ بنیادنەرە، دەستپێشخەرە،زیرەکی لە کێشە چارەسەرکردن، کارامەیی فرۆشتن، لیزانی لە گفتوگۆکردن، کارامەیی گەیاندن و پەیوندی کردن و ھەتا دوایی.
تەرکیز لە سەر خاڵە لاوازەکان و بابەتە تایبەتیەکان مەکە
دوو لایەن کە جێگایان نیە لە قۆناغی چاوپێکەوتندا ئەوانیش خاڵە لاوەزەکان و ژیانی تایبەتی تۆیە. خۆت دووربگرە لە باسکردنی بابەتە تایبەتیەکان وەڵامی ھەر پرسیارێک لەسەر خاڵە لاوازەکان یان بە ڕوون کردنەوەیەکی کورت یاخود لە جێ بوارێکدا دەتەوێت برەو بە کارامیەکەت بەیت یان بە دووبارەکردنەوەی خاڵی بەھیزت کە ڕەنگە زۆر بڕوا. یەکەمیان دەریدەخات کە تۆ دەزانی چی لیزانیەکی گرنگت پێویستە بۆ قووڵترکردنی کارەکە وە ئامادەییت تێدایە کاری لەسەر بکەیت ودووەم ڕێگەیان دووپات لەسەر نیشاندانی خاڵی بەھێز دەکاتەوە. ھەروەھا لەوانەیە بتوانی باسی خاڵێکی لاوز بکەیت کە ھیچ پەیوەندی بە کارەکە نەبێت وەکو ئەگەر تۆ بۆ ڕۆڵێکی دروستکەر لە بریکاری راگەیاندن داواکاریت پێشکەش کردوە دەتوانی بلێێت کە لێزانی ژمێریار ی یان کارامەییەکانی بەڕیوەبردنی وەبەرھێنان بەھێزترین خاڵی تۆ نین وە تۆ زۆر ئاسودەی بە ڕۆڵی دروستکردن. ھەرچیەک دەکەیت بابەتێک مەکەوە کە دەزانی ھەلی وەرگرنتی تۆ بۆ دەستەبەرکردنی کارەکە کەم بکاتەوە وەک جەخت کردنەوە لەسەر کەمکورتیەکان بە تایبەت کە راستوخۆ پەیوەندی بە توانای تۆە ھەیە بۆ بەدەستھێنانی ئەو کارە.
پرسیار کردن
لیستێکی ئامادەکراو لە پرسیارەکان لە بەردەستت ھەبێت کە دروستکردوە بۆ کارتێکردن لە خاوەن کار نیشانی بدە کە تۆ شارەزای لەگەل بابەتەکانی کۆمپانیا / پیشەسازی ئێستا. لیستێکی رێکۆپێک لە پرسیارکردن دەتوانێ گفتوگۆیەکی نایاب دروستبکات و خاوەن کار بەجێدەھێڵێت لەگەل ئەو بیرکردنەوەیەی کە تۆ خۆت زیرەکانە ئامادە کردوە و گەڕانی خۆت کردوە لەسەر کۆمپانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان.
قسەکردن وەکو ئەندامێک لە تیمەکە
ئەگەر تۆ گەڕانی خۆت کردبێ لەسەر کۆمپانیاکە و بوارو ھێڵی بەرھەمەکەی بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەو کاتە دەتوانی وەکو کەسێک قسە بکەیت کە لە ناو کۆمپانیاکە کاردەکات وسەرسام دەبێ بە پێشبینی کردنت وەکو ئەندامێک لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان. بەردەوامی ڕێچکەی گفتوگۆکردنەکە بپاریزە بە دەرخستنی راستیەکانی فیربویت سەبارەت بە کۆمپانیا و بەرھەمەکانی وە پێش بڕکێکارەکان دەریدەخات کە چۆن خۆت پڕچەک کردوە بە لیزانیە بێھاوتاکانت و ئەزمونەکانت، دەتوانێ پۆزەتیڤانە کار بکاتە سەر دراو.
بە زوویی پرسیار لە موچە مەکە
زۆر زوو برسیار کردن لەسەر موچە لە چاوپێکەوتن وەکو بەکرێگیراوێک بەدرتدەخات. خاوەن کاری داھاتو لە دووی پەرۆشی بۆ خودی کارەکە دەگەڕێت، نەک تەنھا موچەی پێشنیازکراو. زۆربەی کۆمپانیا گرنگەکان پیکاھاتەیەکی فەرمی موچەیان ھەیە – بۆیە مەترسە پرسیار لە بارەیەوە بکەیت لە کاتی گونجاو. گەڕانی پێشتربۆ پێشبینیە راستەقینەکانی موچە یارمەتیت دەدا لە خۆلادان لە شڵەژان.
بەڵێن مەدە بە زیاتر لە توانای خۆت
بەڵێن مەدە کاتێک لە جێگایەکدا نیت بۆ گەیاندنی یان جێ بەجێکردنی. زیاد بڕوا بە خۆبوونت لە کۆتاییدا توشی گرفتت دەکات، لەگەڵ کاردانەوە مەترسیدارەکان، بەڕاستی دەبێ ئەو کارە قبووڵ بکەیت. پەروشانە پەرە بە 
لێزانیەکانت بدە بەڵام تەنھا پشت بە ڕاستیەکان ببەستە ..
____________

ئیستاش لیرە ئەتوانن کۆمەڵی سیڤی دابگرن کە بەم شیوازەن 
کوردی + عەرەبی 
کوردی 
ئینگلیزی 
کوردی + ئینگلیزی 
عەرەبی + ئینگلیزی 
کوردی + عەرەبی + ئینگلیزی
 پاسۆرد ڕار  
 www.halo4it.com 


________________________
سەرچاوەکان 
ماڵپەری ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا Www.Home4T.coM 
ئامادەکردنی سیڤی هەڵۆ سەلمان
ویكپیدیای ئینگلیزی
ویكپیدیای ع‏‏‏ە‏‏‏ره‌بی
کوردکار - ھۆشەنگ.أ.حمدامبن .
__________________________


بەهیوای سوود 
ئامادەکردنی بابەت 
هەڵۆ سەلمان 
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە