مۆبایلی Xiaomi MIX Flip 2 نمایش کرا

شاومی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکدا چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و لە نێویاندا مۆبایلی چەماوەی Xiaomi MIX Flip 2 هەبوو. بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت. لە کاتی کرانەوەیدا ڕوونماکەی 6.86 ئینجە، ڕوونی 1.5K ـیە و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,200 نیت. هەروەها ڕوونمای دووەمی قەبارەی 4.01 ئینجە بە هەمان ڕوونی و تێکڕای نوێبوونەوە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە و سیستەمی ساردکەرەوەی هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکات و کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵیشی هەیە. کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4K هەیە.

پاترییەکەی 5,165 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 835 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8u7AFsG
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە