ڕێدمی مۆبایلی Redmi K80 Ultra و تابلێتی Redmi K Pad نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.83 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +1280 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,200 نیت و کامێرای سێڵفی 20 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی +MediaTek Dimensity 9400 لەسەر جێگیر کراوە و بڕوانامەی IP68ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵیشی هەیە. پاتری مۆبایلەکە 7,410 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 وات دەکات. نرخی مۆبایلەکە لە 362 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت دەست پێ دەکات.
تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەکی 8.8 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 3,008 * 1,880 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتز. چیپسێتی +MediaTek Dimensity 9400 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. پاترییەکەی 7,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 واتی دەکات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 390 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/yCzup2D
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..