لە پاڵ بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکەی ئەمڕۆی، شاومی دوو بەرهەمی نوێی لە کاتژمێری زیرەک و باندی زیرەک نمایش کرد، Xiaomi Watch S4 و Smaty Band 10.
Xiaomi Watch S4 41mm
ڕوونماکەی قەبارەی 1.32 ئینجە و لە جۆری AMOLED و ڕوونی 466*466 پیسکڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,200 نیت. هەروەها بڕوانامەی 5ATM هەیە و کێشی 32 گرامە.
شاومی هەستەوەرەکانی پێوانی ترپەی دڵ و هەستەوەرەکانی دیکەی تەندروستی باشتر کردووە، هەروەها جۆرێکی تایبەتی چیپسێتی Xring T1 بۆ کاتژمێرەکە بەکارهێناوە کە %35 چووستی زیاترە بەروارد بە جۆری ئاسایی کاتژمێرەکە. هەروەها پاترییەکەی بەرگەی 8 ڕۆژ لە بەکارهێنان دەگرێت.
نرخی دەستپێکی کاتژمێرەکە لە 140 دۆلار دەست پێ دەکات بۆ دەستبەندی جۆری TPU. هەروەها دەستبەندی جۆری چەرم نرخی 167 دۆلارە و دەستبەندی جۆری پۆڵا نرخی 209 دۆلارە.
Smart Band 10
ڕوونماکەی قەبارەی 1.72 ئینجە لە جۆری AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,500 نیت. دیزاینەکە بەراورد بە نەوەی پێشووتری گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام چوارچێوە ڕەشەکەی دەوروبەری ڕوونماکەی کەمتر کراوەتەوە. هەروەها جۆری سیرامیک بۆ یەکەمین جار لە دەرەوەی بازاڕەکانی چین بەردەست دەبێت.
توانای چاودێریکردنی نووستنی هەیە و پاترییەکەی بەرگەی 21 ڕۆژ لە بەکارهێنان ئاسایی دەگرێت، هەروەها بەرگەی 9 ڕۆژ لە بەکارهێنانی دەگرێت کاتێک تایبەتمەندی Always On Display چالاکە.
نرخی دەستپێکی باندەکە بریتییە لە 38 دۆلار بۆ جۆری ئاسایی و جۆری سیرامیک بریتییە لە 52 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zyhZMST
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..