ئەپڵ وەشانی نوێی visionOS 26 لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ڕاگەیاند. هەروەکو هەموو سیستەمە وەرگەڕخەرەکانی دیکەی ناوەکەی گۆڕاوە بۆ visionOS 26.
یەکێک لە گۆڕانکارییە نوێیەکان بریتییە لە مانەوەی ئەپ و ویجتەکان لە شوێنی خۆیان کاتێک لە ژینگەی دەوروبەری خۆت جێگیرییان دەکەیت، واتا دوای کوژاندنەوەی هێدسێتەکەش ئەپەکان لە شوێنی خۆیان دەبن. هەر لە باسی ویجت، ئێستا دەتوانیت ویجتیش لە ژینگەی دەوروبەرت جێگیر بکەویت، هەروەها قەبارە و ڕەنگەکانیان بە ئارەزووی خۆت دەستکاری بکەیت و چوارچێوەیان بۆ زیاد بکەیت.
هێدسێتەکە پشتگیری کۆنترۆڵەری PlayStation’s VR2 دەکات، دەتوانیت لە ڕێگەیەوە یارییە AR\VR ئەنجام بدەیت و بۆ کاروباری دیکەش بەکاربهێنرێت.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکەش بریتییە لە سکرۆڵ کردن بە ناو ئەپەکان تەنها بە بەکارهێنانی چاوەکان، کە پێشووتر تەنها بە بەکارهێنانی پەنجە دەتوانرا ئەو کارە بکرێت. تایبەتمەندییەکە پشتگیری لە ماڵپەڕەکان و ئەپەکانی ئەپڵ دەکات، هەروەها پەرەپێدەرانیش دەتوانن بۆ ئەپەکانیان زیادی بکەن لە ڕێگەی API.
بەکارهێنەر دەتوانێت قوفڵی ئایفۆنەکانیان بکەنەوە کاتێک هێدسێتەکە بەکار دەهێنن، هەروەها دەەتوانرێت وەڵامی پەیوەندییەکان بدرێتەوە لە ڕێگەی هێدسێتەکەوە.
هەروەها Persona بەکارهێنەر زۆر باشتر کراوە، ئێستا زۆر لە ڕاستییەوە نزیکە. هاوڕێکان دەتوانن پێکەوە سەیری فیلم بکەن کە پشتگیری لە 3D دەکەن. هەروەها هەرسێ کۆمپانیای Insta360، Go Pro و Canon کامێراکانیان پشتگیری ناوەرۆکی 360 پلە و 180 پلە دەکەن.
ئێستا سیستەمەکە پشتگیری لە زمانی ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری و ئیسپانی دەکات. هەروەها بەشی Control Center نوێکراوەتەوە و ئێستا زیاتر ڕێکخراوە. بەشی Home View فۆڵدەری بۆ زیاد کراوە بۆ باشتر ڕێکخستنی ئەپەکان بە شێوەی گروپ.
ئێستا وەشانەکە بۆ گەشەپێدەران بەردەستە و لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری بەردەست دەبێت و لە پایزی ئەمساڵ وەشانی جێگیری بەردەست دەکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6vTbDfw
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..