نەسینگ یەکەمین مۆبایلی ئاست بەرزی بە دیزاینێکی سەیرەوە نمایش کرد

نەسینگ ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی شایستەدا کۆمەڵێک بەرهەمی نمایش کرد. یەکێک لەوانە بریتی بوو لە مۆبایلی ئاست بەرزی Nothing Phone (3) کە دیزاینێکی جیاواز و سەیری هەیە. 3 کامێرای 50 مێگاپێکسڵی لە دواوەی هەیە کە سەرەکی و گۆشە فراوان و دووربینین. کامێرای ئاسایی و دووربینی پشتگیری لە OIS دەکات و کامێرای سێڵفیشی 50 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 4 لەسەر جێگیر کراوە.

لە بەشی پشتەوەی Glyph Matrix هەیە کە 489LED لە خۆ ئەگرێت و دەزگایەکی نوێ بۆ ئاگانامەکان دەکاتەوە. چەندین ئاگانامەی تێدا دەردەکەوێت لەوانە ناوی ئەو کەسەی کە تەلەفۆنت بۆ دەکات و چەندین ئەنیمەیشنی جیاواز. ئەم دۆخانە دەستکاری دەکرێت بە بەکارهێنانی دوگمەیەکی تایبەت.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجییە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 1260 * 2800 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 4,500 نیتە و بە پارێزەری Corning Gorilla Glass 7i ڕووپۆش کراوە.

پاترییەکەی قەبارەی 5,150 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 65 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل دەکات، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات بە وایەر بە توانای 7.5 وات و بە بێتەل 5 وات. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 799 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/w28XZp4
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە