ئەگەری هەیە ئەپڵ چیپسێتی ئایفۆن لەسەر ماک بووک جێگیر بکات

دزەپێکەری بە ناوبانگ، Ming-Chi Kuo، ڕایگەیاند ئەپڵ بەنیازە ماک بووکێکی نرخ هەرزان نمایش بکات کە چیپسێتی A18 Pro لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونماکەی قەبارەی 13 ئینجە.

هەروەها پێگەی Mac Rumors لە ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی ژمارەیەک کۆدی ژیری دەستکردی Apple Intelligence ئاماژەیان بەهەمان ئامێر کرد کە ئەپڵ بەنیازە نمایشی بکات.

ئەمە دەبێتە یەکەمین ماک بووک کە چیپسێتی ئایفۆنی لەسەر جێگیر دەکرێت. لە کاتێکدا زنجیرە چیپسێتەکانی Apple M لە ڕووی ڕام و خێرایی باشترن و پشتگیری ڕوونمای دەرەکی زیاتر دەکەن.

بەپێی وتەکانی Kou، ماک بووکە نوێیەکە ئەمساڵ دەست بە بەرهەم هێنانی دەکرێت و ساڵی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ROpa057
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە