هەموو بەرهەمە نمایش کراوەکانی کۆنگرەی IFA 2020 بزانە!

کۆنگرەی IFA کە ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و زۆرینەی کۆمپانیاکان بەرهەمە جیاوازەکانی خۆیان لەم کۆنگرەیەدا نمایش دەکەن، ئەمساڵیش سەرەڕای ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی زۆرینەی کۆنگرەکان، کۆنگرەی IFA هەر بەڕێوە چوو

کۆمپانیای کواڵکۆم:

1- ڕایگەیاند چیپسێتێکی نوێ لە زنجیرەی Snapdragon 400 بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان بە پشتگیری 5G نمایش بکات، ئەمەش وا دەکات بتوانیت تەکنەلۆژیای 5G لە مۆبایلێک بەدەست بهێنیت کە نرخەکەی پێدەچێت خوار 200 دۆلار بێت.

2- ڕاگەیاندنی چیپسێتیSnapdragon 8cx Gen 2 بۆ لاپتۆپەکان کە بە پێی وتەی خۆیان بێت باشترە لە پرۆسێسەرەکانی 15Wـی نەوەی دەیەمی زنجیرەی Core i5 لە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ

3- لە کۆتاییدا کواڵکۆم Adaptive Active Noise Cancellation ڕاگەیاند بۆ بیستۆکە بێتەلەکان و لە ساڵی 2021 بەردەست دەبێت

کۆمپانیای TCL:

1- ڕاگەیاندنی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بە ناوی NXTPAPER کە تێکەڵ کردنی ڕوونما و کاغەزە و یەکەمین ڕوونمای جیهانە کە ڕێژەی زیان گەیاندنی بە چاو 0% بێت و دوو تابلێتی بەو جۆرە ڕوونمایەوە نمایش کرد.

2- ڕاگەیاندنی بیستۆکی بێتەل TCL Move Audio S200 کە پاترییەکەی بەرگەی 23 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و خاوەن بڕوانامەی IP 54ـە و نرخی 99 یۆرۆیە.

3- ڕاگەیاندنی کاتژمێری زیرەکی TCL Move Time Family Watch smartwatch بە ڕوونمای Amoled و قەبارەی 1.41 ئینج و نرخی 229 یۆرۆ.

کۆمپانیای Honor:

تێبینی: Honor لقێکی سەربەخۆی کۆمپانیای هواوەییە، بەڵام هەر پێی دەوترێت کۆمپانیا چوونکە زۆرینەی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانی تایبەت بە خۆی هەیە.

1- ڕاگەیاندنی 3 لاپتۆپی نوێ کە Honor MagicBook Pro و Honor MagicBook 14 و Honor MagicBook 15ـن بە پرۆسێسەرەکانی ڕایزنەوە.

2- ڕاگەیاندی هەردوو تابلێتی Honor Pad 6 و Honor Pad X6 کە هەردووکیان پێشووتر لە چین ڕاگەیاندرا بوون بەڵام بۆ گڵۆباڵ ڕایگەیاندەوە و نرخی ئاشکرا نەکرد.

3- کاتژمێری زیرەکی Honor Watch GS Pro بە پاتری 25 ڕۆژی و نرخی 249 یۆرۆ و کاتژمێری زیرەکی Honor Watch ES بە نرخی 99 یۆرۆ.

کۆمپانیای Realme:

1- ڕاگەیاندنی هەر یەک لە Watch S Pro و Buds Air Pro و Buds Wireless Pro و Realme Smart TV 55 بۆ ئەوروپا بەڵام بێ ئاشکرا کردنی تایبەتمەندی نرخی هیچ یەکێکیان، تەنها ئاماژە بەوە کرا بە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ ئەم بەرهەمانە بە ئەوروپا نمایش دەکرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/322o3W8
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە