گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ وێبگەڕی کرۆم زیاد دەکات 

گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ وێبگەڕی کرۆم زیاد دەکات لە سیستەمی ئەندرۆید، یەکێک لە تایبەتمەندییەکان ڕێگەت پێ دەدات نووسینی ماڵپەڕەکان گەورە بکەیت بە بێ ئەوەی ڕووکاری وێبسایتەکە تێکبچێت، هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی سڵایدەرەوە قەبارەکە دەستکاری بکەیت، دواتریش بۆ هەموو وێبسایتەکانی دیکە دایبنێیت.

Page Zoom is shown via Chrome on Android with the text on the page being zoomed in and out

ئێستا وێبگەڕەکە لەسەر کۆمپیوتەر ئامرازی ناسینەوەی نووسینی بۆ زیاد کراوە، کە دەتوانێت نووسینی سەر وێنەکان بناسێتەوە. هەروەها فایلەکانی PDF، هەروەها ڕێگەت پێ دەدات نووسینەکان Highlight بکەیت و کرداری Copy کردن بکەیت و بە دوای دەقەکانی ناو فایلەکەش گەڕان ئەنجام بدەیت.

گووگڵ ژیری دەستکردی Gemini لەگەڵ تایبەتمەندی TalkBack تێهەڵکێش دەکات، کە دەتوانێت وێنەکان بناسێتەوە کە دەردەکەون لەسەر ڕوونما. هەروەها پرسیار دەربارەی وێنەکان بکەیت، وەک ڕەنگی تەنەکان، یان تەنەکە لە چ ماددەیەک دروستکراوە.

تایبەتمەندی Expressive Captions ژێرنووس بۆ ڤیدیۆکان دەکات بە شێوەی ڕاستەوخۆ، بەڵام بە شێوەی ئاسایی نا، بەڵکو بە چ جۆرێکیش کەسەکە وشەکە دەردەبرێت. بۆ نموونە، بێژەری یارییەکان دەڵێن “گۆۆۆۆۆۆۆۆۆڵ” لە بری ئەوەی تەنها بڵێن “گۆڵ”، ئەوا بژاردەی یەکەم دەبینیت لەبری بژاردەی یەکەم. تایبەتمەندییەکە بۆ زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا، کەنەدا و ئوسترالیا بەردەست دەبێت لەسەر ئەو ئامێرانەی کە کار بە سیستەمی ئەندرۆید 15 و نوێتر دەکەن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/hmwayT0
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە