هواوەی لە چین بۆنەی بەست و زنجیرە مۆبایلی Huawei Nova 14 نمایشکرد. وەکو ساڵی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵیش زنجیرەکە سێ مۆدێلی جیاواز لە خۆ دەگرێت. جۆری ئەڵترا لە هەموویان ئاست بەرزترە، کامێرای 50 مێگاپیسکڵی و ڕوونمای LTPO لە خۆ دەگرێت.
nova 14 Ultra
ڕوونماکەی قەبارەی 6.81 ئینجە لە جۆری OLED و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز بە پانێڵی LTPO 3.0. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 5,500 نیت.
بەشی پشەوەی دوو کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیسکڵە و توانای چرکاندنی وێنەی هەیە بە گۆشەی 0.8 و کامێرایەکی نزیککردنەوە بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ کە توانای نزیککردنەوەی 2X بە بێ لە دەستدانی ڕوونی.
لە بەشی پشتەوەی سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیسکڵ و کامێرای Periscope کە توانای 3.7 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەست دانی ڕوونی.
پاترییەکەی قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. بڕوانامەی IP68/69 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. هەروەها بە سیستەمی HarmonyOS 5 کار دەکات. نرخی دەستپێکی لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 582 دۆلار.
nova 14 و nova 14 Pro
دوو مۆدێلەکەی دیکە بریتیین لە جۆری ئاسایی و پرۆ. تایبەتمەندییان لە جۆری ئەڵترا کەمترە. هەردوو جۆرەکە ڕوونماکانیان هاوشێوەیە، ڕوونماکانیان لە جۆری OLED و قەبارەیان 6.7 ئینجە و ڕوونیان +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە. جۆری پرۆ هەمان کامێراکانی بەشی پێشەوەی جۆری ئەڵترا لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا جۆری ئاسایی تەنها یەک کامێرای سێڵفی 50 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرێت.
کامێراکانی بەشی پشتەوەیان هاوشێوەی یەکە، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ، بەڵام جۆری پرۆ پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرن.
پاترییەکانیان قەبارەیان 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. بە سیستەمی HarmonyOS 5 کار دەکات. هەروها بڕوانامەی IP65 هەیە بۆ دژە پرژەی ئاو.
جۆری ئاسایی نرخی لە 374 دۆلار دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 256 گێگابایت. هەروەها جۆری پرۆ بۆ هەمان بیرگە نرخی لە 485 دۆلار دەست پێ دەکات. تاکو ئێستا دیار نییە کە مۆبایلەکان لە بازارەکانی جیهان بەردەست دەبێت یان نا.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QbG0pCn
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..