لاپتۆپی Huawei MateBook X Pro 2024 بە پشتگیری کردن لە زیرەکی دەستکرد و زیاترەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ هواوەی لاپتۆپێکی نوێی لە چین بە ناوی Huawei MateBook X Pro 2024 نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 14.2 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 3120×2080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە مۆدێلی زمانی گەورەی زیرەکی دەستکردی Pangu دەکات بۆ کورت کردنەوەی دەقەکان و زیاتریش.

کێشی تەنها 980 گرامە و تەنکترە لە Apple MacBook Airی 13.6 ئینج. پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 140 وات دەکات و 6 بڵندگۆی هەیە. نرخی لاپتۆپەکە لە چین بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت و پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 بریتییە لە 1,547 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت و پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 بریتییە لە 1,727 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت و پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 بریتییە لە 2,072 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1aZI7mU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە