پۆکۆ هەردوو مۆبایلی Poco F8 Ultra و F8 Pro بە تایبەتمەندی بەرزەوە نمایشکرد

لە میانەی مەراسیمێکدا لە دوورگەی بالی لە ئەندەنوسیا، کۆمپانیای پۆکۆ پەردەی لەسەر هەردوو مۆبایلی نوێی Poco F8 Ultra و Poco F8 Pro لادا. جێگەی باسە، زنجیرەی F8 تایبەتمەندی ئاست بەرز (Flagship) و تەکنەلۆژیای دەنگیی Bose لەخۆدەگرن.

مۆبایلی Poco F8 Ultra

مۆبایلی Poco F8 Ultra بە نوێترین چیپسێتی کوالکۆم Snapdragon 8 Elite Gen 5 کار دەکات، کە لەگەڵ چیپی VisionBoost D8 یەکخراوە. هەروەها سیستەمی ساردکەرەوەی (Vapor Chamber) بە قەبارەی ٦٧٠٠ ملم٢ تێدایە بۆ باشترکردنی ساردکردنەوە.

جۆری ئەڵتڕا خاوەنی ڕوونمایەکی ٦.٩ ئینچییە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1.5K و ڕووناکی ئەوپەڕی ٣٥٠٠ نیت و تێکڕای نوێبوونەوەی گونجێنراوی تا ١٢٠ هێرتز. ڕوونماکە چوارچێوەی زۆر باریکی هەیە و هەستەوەری پەنجەمۆری ئەڵترا سۆنیکی لەژێردا جێگیر کراوە.

لە بەشی پشتەوە، سێ کامێرا دەبینرێت: کامێرای سەرەکی ٥٠ مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری Light Fusion 950 و تایبەتمەندی OIS و قەبارەی ١/١.٣١ ئینچ. هەروەها کامێرایەکی ٥٠ مێگاپیکسڵی تێلەفۆتۆی پێریسکۆپ بە توانای نزیککردنەوەی هاوێنەیی (Optical Zoom) 5 هێندە، لەگەڵ کامێرایەکی ٥٠ مێگاپیکسڵی گۆشە فراوان (Ultrawide). لە پێشەوەش کامێرایەکی سێڵفی ٣٢ مێگاپیکسڵی هەیە.

مۆبایلەکە ووڤەرێکی (Woofer) لە بەشی پشتەوە هەیە کە لەگەڵ دوو بڵندگۆکە کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی سیستەمێکی دەنگی ٢.١. پۆکۆ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Bose کردووە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی دەنگی لە زنجیرەی F8ـدا.

پۆکۆ F8 Ultra پاترییەکی ٦٥٠٠ میلی ئەمپێری هەیە کە پشتگیری بارگاوی کردنەوەی وایەر ١٠٠ وات و بێ وایەر ٥٠ وات دەکات. مۆبایلەکە بە سیستەمی HyperOS 3 (لەسەر بنەمای ئەندرۆید ١٦) کار دەکات کە چەندین تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد و Google Gemini لەخۆدەگرێت. ئەم مۆبایلە ٤ ساڵ نوێکردنەوەی سەرەکی و ٦ ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی پێدەگات.

هەروەک خاوەنی بڕوانامەی IP68ـە بۆ دژە ئاو و تۆز، چوارچێوەی کانزاییە و پشتگیری eSIM دەکات. بە ڕەنگەکانی شینی کاوبۆیی (Denim Blue) و ڕەش بەردەست دەبێت.

مۆبایلی Poco F8 Pro

مۆبایلی Poco F8 Pro بە چیپسێتی کۆنتری Snapdragon 8 Elite کار دەکات و سیستەمی ساردکردنەوەی سێ چینەی IceLoopـی کۆمپانیاکەی تێدایە.

ڕوونمایەکی ٦.٥٩ ئینچی AMOLED LTPSـی هەیە بە تێکڕای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و ڕوونی FHD+. ئەم مۆبایلەش چوارچێوەی کانزاییە و بەشی پشتەوەی شووشەیە بە ڕووکەشێکی مات (Matte).

لە بەشی کامێرادا، F8 Pro سێ کامێرای هەیە: کامێرای سەرەکی ٥٠ مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری Light Fusion 800 و OIS، کامێرای تێلەفۆتۆ ٥٠ مێگاپیکسڵ بە نزیککردنەوەی هاوێنەیی ٢.٥ هێندە، و کامێرای گۆشە فراوانی ٨ مێگاپیکسڵ. بۆ سێڵفی کامێرایەکی ٢٠ مێگاپیکسڵی هەیە.

ئامێرەکە پاترییەکی ٦٢١٠ میلی ئەمپێری لەسەرە بە پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرا ١٠٠ وات. تایبەتمەندییەکانی دیکە بریتین لە بڕوانامەی IP68، تەکنەلۆژیای دەنگی Bose، هەستەوەری پەنجەمۆری ئەڵتراسۆنیک و پشتگیری eSIM. هەروەها F8 Pro بە سیستەمی HyperOS 3 (ئەندرۆید ١٦) دێت و هەمان ماوەی ٤ ساڵ نوێکردنەوەی سەرەکی و ٦ ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی دەبێت.

مۆبایلی Poco F8 Pro بە ڕەنگەکانی ڕەش، شین، و زیووی تیتانیۆم بەردەست دەبێت.

نرخەکان (ئەم نرخانە بۆ ئەوانەیە زوو دەستی دەخەن Early bird price)

  • Poco F8 Pro: نرخی ٥٢٩ دۆلار بۆ بیرگەی ١٢/٢٥٦ گێگابایت، و ٥٧٩ دۆلار بۆ ١٢/٥١٢ گێگابایت.

  • Poco F8 Ultra: نرخی ٦٧٩ دۆلار بۆ بیرگەی ١٢/٢٥٦ گێگابایت، و ٧٢٩ دۆلار بۆ ١٦/٥١٢ گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0jIB7LW
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە