سامسۆنگ بیرگەی SSD 990 Evo بە باشتر کردنی خێرایی و چوستی نمایش کرد

دوای ماوەیەکی زۆر سامسۆنگ نەوەیەکی نوێی لە باشترین SSD نمایش کرد، SSD 990 Evo. پشتگیری لە PCIe 4.0 و PCIe 5.0 دەکات. هەروەها بە ڕێژەی %43 باشترە لە نەوەی پێشووتری (970 Evo) و خێرایی Read دەگاتە 5,000 مێگابایت لە چرکەیەک و خێرایی Write دەگاتە 4,200 مێگابایت لە چرکەیەکدا.

هەورەها سامسۆنگ ڕایگەیاند کە بە ڕێژەی 70 لە ڕووی چوستی باشترە و وزەی کەمتر بە فیڕۆ دەدات بەروارد بە نەوەی پێشووتری، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیاد کردنی تەمەنی ئەو لاپتۆپانەی کە ئەو بیرگەیە بەکار دەهێنن. نرخی بیرگەکە بۆ قەبارەی 1 تێرابیت بریتییە لە 125 دۆلار و بۆ قەبارەی 2 تێرابایت بریتییە لە 210 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/HdUsy27
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە