گووگڵ بە سەدان کارمەندی لە کار لادەبات

لە سەرەتایی ئەمساڵ گووگڵ پشتراستی کردەوە کە چەندین کارمەند لە بەشی ڕەقەکاڵای ئامێرەکانی Pixel و Nest و Fitbit لادەبات، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە کار لابردنەکان ئەندازیارانی گووگڵ و یاریدەدری کەسی Google Assistant دەگرێتەوە. پێگەی The Verge پەیوەندی بە بەرپرسانی گووگڵەوە کردووە دەربارەی ژمارەی دیاری کراوی ئەو کارمدانەی کە لە کار لابردراون، بەڵام هیچ وەڵامێکییان نەدراوەتەوە.

بەڵام وتەبێژی کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە زۆرێک لە تیمەکان ڕێکخستنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و گۆڕانکارییان بەسەردا دێت بۆ ئەوەی کارامەتر بن و باشتر کار بکەن. لەوانەشە لە کار لابردنی کارمەندەکان زۆر لەو ژمارەیە زیاتر بێت کە باسی لێوە دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا ئاشکرا ناکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/UmzIQOs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە