بەفەرمی تابلێتی Pixel Pad نمایش کرا

بەفەرمی گووگڵ دوای چەندین ساڵ گەڕایەوە جیهانی تابلێت و ئەمرۆ لە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی تابلێتی Pixel Padـی نمایش کرد.

 

بەهەمان شێوەی مۆبایلەکانی دیکەی گووگڵ، تابلێتەکەش بە چیپسێتی Tensor G2ـی لەسەر جێگیر کراوە و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 499 دۆلار و ئێستا داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و لە ڕۆژی 20ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت لە کۆگاکان.

ڕوونمای تابلێتەکە 10.6 ئینجە لە جۆری LCD بە ڕوونی 1600*2560 پیکسڵ. تەنها بژاردەی Wi-fiـی لێ بەردەست دەخرێت. هەروەها بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت.

 

گووگڵ دەڵێت پاتری تابلێتەکە بەرگەی 12 کاتژمێر لەسەیرکردنی ڤیدیۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ بەهەمان شێوە کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت.

دەتوانرێت تابلێتەکە وەکو یاریدەدەری کەسی یاخود وەکو کۆنتڕۆڵێک بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە بەکار بهێنرێت. تابلێتەکە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Android 13 دەکات و پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/hmSLYTd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە