بە فەرمی تابلێتی Oppo Pad 2 بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 9000 و ڕوونمای 120 هێرتز نمایش کرا

 

ئۆپۆ ساڵی ڕابردوو هاتە نێو دونیای تابلێت بە نمایش کردنی تابلێتی Oppo Pad. کە چیپسێتی Snapdragon 870 لەسەر جێگیر کرابوو و تابلێتێکی باش بوو. ئەمڕۆش کۆمپانیاکە لە بۆنەیەکی فەرمی خۆیدا نەوەی دووەمی لە تابلێتەکانی ڕاگەیاند.

تابلێتەکە نوێیەکەی ئۆپۆ ڕوونمایەکی قەبارە 11.61 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە پشتگیری Dolby Vision و بەرزترین ڕووناکی 500 نیت لە خۆ دەگرێت. ڕوونی ڕوونماکەی 2800 x 2000 پێکسڵە بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و لاشەکەی ئەلەمنیۆمە. هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە کە توانای هەیە بە ڕوونی 4K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و کامێرای سێڵفییەکەشی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و توانای هەیە ڤیدیۆ بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات.

چیپسێتی Mediatek Dimensity 9000 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ڕامی LPDDR5 و جۆری بیرگەی UFS 3.1 ـە. پاترییەکی قەبارە 9,510 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تەختەکلیل و پێنووسی زیرەک دەکات.

 

تابلێتەکە نرخی 436 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 494 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 581 دۆلارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pZAx17k
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە