بە فەرمی هەر سێ مۆبایلی ئاستبەرزی Xiaomi 12 و 12Pro و 12X نمایشکران. نرخ و هەموو شتێک لێرە بخوێنەوە.

لە دوای چەند مانگێک لە دەنگۆ و هەواڵی دزەپێکراو، لە کۆتاییدا شاومی زنجیرەی Xiaomi 12ـی نمایشکرد کە لە سێ مۆبایل پێکدێت، ئەوانیش جۆری ئاسایی و جۆری پرۆیە و هەروەها جۆری ئێکس. جۆری ئاسایی روونمایەکی بچوک لەخۆ دەگرێت بەقەبارەی 6.28 ئینج و بە چیپی Snapdragon 8 Gen 1 بەهێزکراوە. لەکاتێکدا جۆری پرۆ روونمایەکی گەورەتر لە خۆدەگرێت بەقەبارەی 6.73 ئینج و بەهەمان چیپی جۆری ئاسایی بەهێزکراوە کە چیپی Snapdragon 8 Gen 1، بەڵام جۆری پرۆ تایبەتمەندی LTPO لەخۆدەگرێت بۆ روونماکەی و هەروەها پاترییەکی گەورەتر و بارگاویکەرەوەیەکی خێراتر و هەروەها کامێراکەشی لە ڕووی رەقەواڵەوە بەراورد بە جۆری ئاسایی باشترە.

Xiaomi 12

ئێستا بە باسی جۆری ئاسی هەواڵەکەم دەست پێدەکەم. روونماکەی بچوکترین روونمای مۆبایلە ئاست بەرزەکانی شاومییە لەوەتەی زنجیرەی Xiaomi 8،کە قەبارەی 6.28 ئینجە لە جۆری AMOLED بەروونی +FHD بەتێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر روونما جێگیرکراو و بە پارێزەری Gorella Glass Victus ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بەهەستەوەری (Sony IMX 766)، کە لە چەند مۆبایلێکی ئاستبەرزی ئەندرۆید بینیومانە. بەقەبارەی 1/1.56 و بەقەبارەی پیکسڵی 2.0 مایکرۆمەتر و پشتگیری کردن تایبەتمەندی OIS بۆ نەهێشتنی لەرەلەر. کامێرای گۆشەفراوان ڕوونییەکەی 13 مێگاپیکسڵە بە قەبارەی 55 مللی مەتر و کامێرای سێیەم بەڕوونی 5 مێگاپیکسڵ بۆ Tele-macro.

پاترییەکەی قەبارەی 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بەهێزی 67 وات دەکات. هەروەها پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێ تەل بەخێرایی 50 وات و بارگاویکەرەوەی پێچەوانە Reverse Charging بەخێرایی 10 وات.

مۆبایلەکە بە سێ ڕەنگی جیاواز و لە مانگی داهاتوو دەست دەکرێت بە فرۆشتنی،نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 580 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 628 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 690 دۆلار.

Xiaomi 12 Pro

جۆری پرۆ روونماکەی قەبارەی 6.73 ئینجە لە جۆری AMOLED E5 LTPOی کۆمپانیای سامسۆنگ بە روونی 2K بەتێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز.هەستەوەری پەنجەمۆر لەژێر روونما جێگیرکراوە و ڕووناکییەکەی دەگاتە 1500 نیت و بە پارێزەری Gorella Glass Victus رووپۆش کراوە.

سێ کامێرای لە خۆدەگرێت لە دواوەیدا، کە هەرسێکیان ڕوونیان 50 مێگاپیکسڵە. کامێرای سەرەکی بە هەستەوەری (Sony IMX 707) بەقەبارەی 1/1.28 پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی OIS.کامێرای دووەم بۆ پۆرترەیت و کامێرایی سێیەم بۆ گۆشە فراوان.

هەروەها شاومی تایبەتمەندی Cyberfocus لە کامێراکاندا بەکارهێناوە کە بەشێوەیەکی خێراتر کردەی سەرنجی خۆکاری بۆ تەنەکان ئەنجام دەدات. هەروەک خەواریزمێکی نوێشی بەکارهێناوە کە بۆ چرکاندنی وێنەی باشتر لە دۆخی Night Mode.

لەڕووی ووزەوە مۆبایلەکە پاترییەکی 4600 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆدەگرێت و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێ تەل بە خێرایی 50 وات دەکات و بارگاویکەرەوەی پێچەوانە Reverse Charging بەخێرایی 10 وات. بەسەرسوڕمانەوە، شاومی چیپی P1 لە مۆبایلەکە جێگیر کردووە بۆ باشتر کۆنترۆڵ کردنی ووزەی مۆبایلەکە.

هەرچی دەربارەی نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکەیە، نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 738 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 785 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 848 دۆلار. هەروەها زنجیرەکە لە ڕێکەوتی 31ی ئەم مانگە لە چین بەردەست دەخرێت و هەرچی دەربارەی نرخ و کاتی بەردەست بونییەتی لە جیهاندا بەم زووانە زانیاری زیاتری لە بارەوە دەزانین.

Xiaomi 12X

سێیەم مۆبایلە لە زنجیرەکە کە زۆر لە تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەیە لەگەڵ جۆری ئاسایی. روونماکەی قەبارەی 6.28 ئینجە لەجۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. سێ کامێرا لەخۆدەگرێت لە دواوەیدا و پاترییەکەی 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بەهێزی 67 وات دەکات. ئەوەی ئەم مۆبایلە جیادەکاتەوە لەگەڵ ئەوانی تر ئەوەیە کە بە چیپی Snapdragon 870 بەهێز کراوە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 502 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 596 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3Jp63t2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە