تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold3 دزەیان پێ کرا پێش نمایش کردنی فەرمی مۆبایلەکە

 

لە پاش دزەپێکردنی تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy Z Flip3 5G، ئەمڕۆ تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy Z Fold3 ـش دزەیان پێ کرا کە وا بڕیارە هەردووکیان لە ڕۆژی 11 ـی ئەم مانگە نمایش بکرێن

 

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوە بێت، ڕوونمایەکی قەبارە 7.6 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 2208* 1768 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە ڕوونما پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە

هەروەها ڕوونمای دووەمی یاخوود Cover Display قەبارەی 6.28 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 2268 * 832 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکات

 

لە دواوەیدا سێ کامێرا بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، کە یەکێکیان سەرەکییە و یەکێکیان بۆ گۆشە فراوانە و یەکێکیان تێلەفۆتۆیە، کامێرای سێڵفی ڕوونی 10 مێگاپێکسڵە لە کاتێکدا کە چەمابێتەوە، هەروەها ڕوونی 4 مێگاپێکسڵە لە ژێر ڕوونمادا لە کاتی کرانەوە

 

مۆبایلەکە پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K دەکات و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت، پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکات و پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت

بڕوانامەی IPX8 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت نرخی بریتی بێت لە 1,899 یۆرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2VEA0AV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە