سامسۆنگ وەشانی بچووکتر و گەورەتر لە مۆنیتەری زیرەک ڕادەگەیەنێت

 

مەودای مۆنیتەرە زیرەکەکان(smart monitor) ـەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ فراوانتر دەبێت، بە دوو نەوەی نوێی مۆدێلی M7 ـی قەبارە 43 ئینج بە ڕوونی 4K، هەروەها مۆدێلی M5 بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و قەبارەی 24 ئینج، کە بچووکترین و گەورەترین مۆنیتەرەکانی ئەم زنجیرەیەن تاوەکو ئێستا

 

سامسۆنگ زنجیرەی مۆنیتەرە زیرەکەکانی ساڵی پار ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی “do-it-all” دیزاین کراو بۆ کار و بەکارهێنانی ئاسایی، هەروەها بڵندگۆیان تێدا جێگیر کراوە و لە ڕێگەی سەکۆی Tizen ـەوە پشتگیری دەکرێت، مانای وایە دەتوانیت بۆ نموونە کار بە تۆڕی نێتفلێکس بکەیت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئامێرەکەوە، هەروەها دەتوانرێت هەندێک کاری بە شێوازی دوور و بە دەنگ لە ڕێگەی یاریدەدەرە کەسییەکانی Amazon Alexa, Google Assistant, Samsung Bixby پێ ئەنجام بدرێت

 

سامسۆنگ بە فەرمی نرخی ئەم مۆنیتەرانەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام نرخی مۆدێلی M7 ـی قەبارە 32 ئینج بریتی بوو لە 399.99 دۆلار، لە کاتێکدا مۆدێلی M5 ـی قەبارە 27 ئینج بریتی بوو لە 229,99 دۆلار، بۆیە دەتوانیت پێشبینی نرخێکی زیاتر و کەمتری مۆنیتەرەکان لە ڕێگەیەوە بکەیت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3oIFNQh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە