ڕۆژی ‘پای-π’ لێرەیە و ژمێریارەکەی گووگڵ تۆ تاقی دەکاتەوە بەوەی چی دەزانیت سەبارەت بەم ڕێژە نەگۆڕەی بیرکاری

 

 

ئەمڕۆ ڕۆژی ‘پای-π’ـیە، ڕێژەی چێوەی بازنەیە بۆ تیرەکەی، لە هەر بازنەیەک، ڕۆژی 14 مانگ بە ڕۆژی ڕێژەی نەگۆڕی ‘پای-π’ دادەنرێت چوونکە بە ژمارەیەکی نەگۆڕ ناسراوە کە 3.14ـیە، وە بەو ژمارەیە دەست پێ دەکات، وە بە شێوەیەکی ناکۆتا بەردەوام دەبێت

 

ئەگەر بەهای پایت لەبیر چووبێت، گووگڵ ئاهەنگ دەگێڕێت (بە تێبینی و نیشانەکان و هتد..، بۆ نموونە لەم ڕۆژەدا ئەگەر گەڕان بکەیت لە گووگڵ و بنووسیت ‘Calculator’ ئەوە ڕاستەوخۆ ڕێژەی پای بە شێوەیەکی ئاهەنگی دەردەخات)

 

 

سیمبولی پای دەبینیت لەسەرەوە کە چەند ئەستێرەیەکی ڕەنگا ڕەنگ بە دەوری دا دەسوڕێتەوە، کاتێک کرتەی لێ دەکەیت ڕێژەی نەگۆڕی پای بە 3 ژمارە نیشان دەدات، ئەگەر دووبارەی بکەیتەوە بە 4 ژمارە و ئەگەر دووبارەی بکەیتەوە بە 5 ژمارە، هەتا کۆتایی

 

ئایا دەکرێت یاری ژمێریاری پای هەتا هەتایە وەک خۆی بەردەوام بێت؟، ئەوە نازانین چوونکە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ تاقی کردنەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bM9yuQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە