بە فەرمی وادەی نمایش کردنی مۆبایلی Asus Rog Phone 5 ئاشکرا کرا

 

 

دوێنێ ئەیسووس پشت ڕاستی کردەوە کە مۆبایلی داهاتووی گەیمینگی Asus Rog Phone لە ژێر ناوی Asus Rog Phone 5 دەبێت و ژمارە 4 کە ژمارەیەکی خراپە لە لای چینییەکان، هیچ مۆبایلێک بەو ناوەوە بڵاو ناکاتەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ڕایگەیاند مۆبایلی گەیمینگی Asus Rog Phone 5 لە ڕۆژی 10 مانگی داهاتوو بە فەرمی نمایش دەکرێت

 

 

ئەیسووس لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی وادەی بۆنەکەی دیاری کردووە و لە ئێستادا چەند کات ماوە بۆ بۆنەکە، بۆنەکە لە کاتژمێر 7 پاش نیوەڕۆ بە کاتی وڵاتی تایوان کە دەکاتە کاتژمێر 2 پاش نیوەڕۆ لە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت لە ڕۆژی 10 مانگی داهاتوو

 

لاپەڕە فەرمییەکەی بۆنەکە هیچ زانیارییەکی دەربارەی مۆبایلەکە ئاشکرا ناکردووە، بەڵام هەڵسەنگێنەری گیگبینچ ئاشکرای کردووە مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر دەکرێت و دوو بژاردەی ڕام لە خۆ دەگرێت کە 8 گێگابایت و 16 گێگابایتە و کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات

 

هەروەها لە کۆگای TEENAـی چینی مۆبایلەکە دەرکەوتووە و ئاماژە بە ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری Amoled دەدات بۆ مۆبایلەکە و پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی 3C پشت ڕاستی کردۆتەوە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات لە خۆ دەگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3psHaBq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە