ئەپڵ و مایکرۆسۆفت پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی پشتگیری کۆنترۆڵی Xbox Series X لە ئایفۆن و ئایپادەکان

لە ئێستادا ئەپڵ و مایکرۆسۆفت پێکەوە کاردەکەن لەسەر زیادکردنی پشتگیری بۆ کۆنتڕۆڵی Xbox Series X ـی نوێ بۆ ئایفۆن و ئایپادەکان. بەڵام لە کۆتا وەشانەکانی سیستەمی iPadOS ـی ئێستادا، کۆنترۆڵە نوێیە پشتیوانی لە سیستەمە ناوبراوەکە ناکات، بەڵام ئەپڵ دەڵێت پێکەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی لە نوێکردنەوەکانی داهاتوودا پشتگیرییەکە بۆ کۆنتڕۆڵە نوێیەکە زیاد بکرێت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە هەردوو کۆمپانیا پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی پشتگیری کۆنتڕۆڵی سەکۆی ئێکس بۆکس لە ئایفۆن و ئایپادەکان، دواین جار لە سەردەمی کۆنتڕۆڵی Xbox Elite 2 Controller بوو، کە سیستەمی iPadOS 14 پشتگیری لێ دەکرد و لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە. هەرچەندە پشتگیرییەکە دوای ساڵێک لە دەرچوونی کۆنترۆڵەکە بوو.

تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەپڵ چەندی پێدەچێت بۆ زیادکردنی پشتگیرییەکە، بەڵام دەنگۆش هەیە کە گوایە کۆمپانیاکە بەمزووانە پشتگیری کۆنتڕۆڵی PlayStation 5 ـیش زیاد دەکات بۆ iPadOS.

پێگەی Apple Insider ئاشکرای کردووە کە وەشانی iPadOS 14.3 ـی تاقیکاری پشتگیری لە کۆنتڕۆڵی PlayStation 5 دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەپڵ بە فەرمی باسی لە هیچ شتێک نەکردووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/36hXVZE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە