ئەپڵ وەشانەکانی iOS 14 و iPadOS 14 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکردن

ئەم ئێوارەیە، کۆمپانیای ئەپڵ هەریەکە لە وەشانەکانی iOS 14 و iPadOS 14 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپادەکانی بەردەستکردن.

وەشانە ناوبراوەکان لە کۆنگرەی WWDC20 ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕاگەیاندران و دواتر بۆ گەشەپێدەران بەردەستکران بە مەبەستی تاقیکردنەوە. هاوکات ئەپڵ هەریەکە لە وەشانەکانی watchOS 7 و tvOS 14 و macOS 11 ـیشی بۆ هەمووان بەردەستکردن.

دوێنێ سەرجەم وەشانە ناوبراوەکان لە جۆری Golden Master Seed بۆ گەشەپێدەران وەک یەکەمین وەشانی فەرمی بەردەستکران. بە هەرحاڵ، ئێستا بۆ هەمووان بەردەستن.

گرنگترین گۆڕانکارییەکان:

  • App Library: خودکارانە ئەپەکانت بۆ دەخاتە ناو بوخچەی تایبەتەوە و ڕێکیان دەخات، دەتوانیت دواتر ئەپەکان لە پەڕەی سەرەکیدا بشاریتەوە و هەر لە بەشی App Library ـەوە و زۆر بە ئاسانی دەستت پێیان بگات.
  • ویجێتەکان: لەمەودوا دەتوانیت ویجێتەکان ڕاستەوخۆ بۆ سەر پەڕەی ماڵەوە و لە پاڵ ئایکۆنی ئەپەکاندا زیاد بکەیت بۆ زانینی زیاتر دەربارەی وردەکاری ئەپەکان.
  • Picture in Picture: ڕێگەیەوە دەتوانیت بەردەوام بیت لە سەیرکردنی ڤیدیۆکان کاتێک لە ئەپێکەوە دەچیتە سەر ئەپێکی دیکە، بە گۆڕینی قەبارە و زیاترەوە، هەروەها دەتوانیت ڤیدیۆکە بشاریتەوە و تەنها گوێت لە دەنگی ببێت.
  • ئەپی Translate: ڕاستەوخۆ ڕستە یان قسەکانت وەردەگێڕێتە سەر 11 زمانی جیاواز.
  • نوێکاری لە ئەپی Messages: زیادکراوی زیاتر بۆ Memoji ـییەکان لە ئەپی Messages زیاد کراوە، کە دەتوانیت ماسکیان بۆ زیاد بکەیت، لەگەڵ زیادکردنی لەزگەی نوێ. هەروەها، خودی ئەپی Messages تایبەتمەندی گفتوگۆی بە کۆمەڵ باشتر کراوە و لەمەودوا دەتوانیت مێنشنی هاوڕێکانت و سەکۆ درووست بکەیت.
  • نوێکاری لە ئەپی Apple Maps: زیادکردنی دۆخی گەشتکردن بە پاسکیل، پشتگیری لە ئۆتۆمبێلە ئەلیکترۆنییەکان بۆ زانینی وێستگەکانی بارگاویکردنەوە، کە سەرەتا تەنها لە ئۆتۆمبێلەکانی BMW و Ford ـدا بەردەست دەبن.
  • نوێکاری لە سەکۆی CarPlay: تایبەتمەندی CarKey ـی بۆ زیاد کراوە کە وا لە ئایفۆن و ئەپڵ وۆچەکان دەکات ببنە جێگرەوەی کلیل بۆ ئۆتۆمبێلەکان.
  • تایبەتمەندی App Clip: دەتوانیت زۆر بە ئاسانی ئەپەکان تاقی بکەیتەوە بە بێ ئەوەی پێویست بە داگرتنی تەواوەتییان بکات، ئەویش بە خستنە سەری کامێرا بۆ سەر کۆدی تایبەت و کرتە کردن لە دوگمەی کردنەوە. تەنانەت لەگەڵ کارتەکانی NFC و Safari و Apple Maps و کۆدە QR ـەکانیشدا کار دەکات.
  • نوێکاری لە Siri: خاوەن دیزاینێکی جیاوازە لە کاتی پرسیار کردن، وە لەمەودوا وەڵامی زۆرینەی پرسیارە قورسەکانت دەداتەوە.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی General.
  • کردنەوەی بەشی Software Update.
  • کرتە کردن لە Download and install.

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.

هەروەها…



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35JEdq0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە