فەیسبووک ناوی خزمەتگوزاری جزدانی ئەلیکترۆنی Calibra ـی گۆڕی بە Novi

کۆمپانیای فەیسبووکی خاوەن دراوی ئەلیکترۆنی Libra و جزدانی ئەلیکترۆنی Calibra ڕایگەیاند کە ناوی جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی گۆڕی بە Novi.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند ناوی جزدانی ئەلیکترۆنی Calibra ـی گۆڕی بە Novi. ناوە نوێیەکەی جزدانە ئەلیکترۆنییەکە لە پیتەکانی “novus” و “via” ـی لاتینەوە درووست کراوە، کە بە مانای “نوێ” و “ڕێگە” دێن.

گۆڕینی ئەم ناوە لە لایەن فەیسبووکەوە، دواین گۆڕانکاری کۆمپانیاکەیە بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکەی لەوەتەوەی مانگی تەمووزی پار ساڵەوە. هەرچەندە فەیسبووک پێشتر گوتبووی کە دراوە ئەلیکترۆنییەکە خاوەن دراوی فیزیای وەکو دۆلار و یۆرۆ و ئەوانی دیکەش دەبێت.

لە پاڵ ناوە نوێیەکەی، جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی فەیسبووک خاوەن لۆگۆیەکی نوێشە. فەیسبووک دەڵێت ئامانجی دراوی ئەلیکترۆنی Libra و جزدانی ئەلیکترۆنی Novi وەک خۆی ماوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە دەیانەوێت ناردنی پارە وەک ناردنی نامە ئاسان بکەن.

لۆگۆی جزدانی ئەلیکترۆنی Novi.

فەیسبووک لە ئێستادا 28 هاوپەیمانی هەیە بۆ دراوی ئەلیکترۆنی Libra بۆ بەکارهێنانی ئەم دراوە بە شێوەیەکی فراوانتر لە ئینتەرنێتدا.

گۆڕینی ناوی جزدانە ئەلیکترۆنییەکەی فەیسبووک پەیامی ئەوە دەگەیەنێت کە دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە ناو ناچن و بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆن. فەیسبووک هیچ ڕێکەوتێکی بۆ بەردەستکردنی Libra و Novi ئاشکرا نەکرد، تەنها ئەوە نەبێت کە گوتی وەشانی سەرەتایی Novi بەردەست دەکرێت کاتێک ڕایەڵەی دراوی ئەلیکترۆنی Libra بەردەست بوو.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2X9AiOz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە