تەکنۆلۆژیا چیە؟ - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

تەکنۆلۆژیا چیە؟

تەکنۆلۆژیا چیە؟
تەکنۆلۆژیا چیە 
ڕاپۆرت ، دارشتن ، بەحس ، بەحث

تەکنۆلۆجیا: لاتین، یۆنانیە. وشەی تەکن/تقن/تەکنە یانی هونەر. logiaش هەر یۆنانیە بەڵام logy ئینگلیزی کۆنە و تەواوی وشەکە “تەکنۆلۆجیا” 
لە ئۆکسفۆرد پێناسەکراوە بە “سیستەماتیک تریتمێنت” یانی “چارەسەری سیستەماتیکی”
لێرەدا بە کورتی ئەیڵیم تەکنۆلۆژیا یەکسان نیە بە کۆمپیوتەر ،یان پرۆگراکمکردن لەسەر کۆمپیوتەر. وە چارەسەرکردنی (پرۆسێسکردنی) زانیاری ساڵەهای ساڵ بەبێ کۆمپیوتەر ئەنجام ئەدرا. 
کۆمپیوتەریش خۆی هیچ شتێکی پێ ناکرێت. چونکە کۆمپیوتەر تەنها ئامێرێکە وەک “مایکرۆسکۆپ” یان “تەلەسکۆپ” یان “سەیارە”.
وا ئەزانم لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە بزانین وشەی کۆمپیوتەر یانی چی. بە زاراوە ئاسانە، ژمێرەر یان حاسبە یان چیت پێ خۆشە. بەڵام بۆ خۆی ناونیشانی کارێک بوو پێش ئەوەی ئامێرێک بێت.
 کەسانێک کە زۆرتر لە کەشتیە جەنگیەکاندا هەندێ کاری [حەلکردن]ی بیرکاری ئەنجام داوە و کەسەکە ناونراوە “کۆمپیوتەر” وەک “ئەندازیار” یان پزیشک. بۆ نمونە لە ١٨٩٢دا “ئیعلان”
 هەبوە بۆ دۆزینەوەی کەسێک کاری “کۆمپیوتەر” بکات.
ئەگەر ئیستا پرسیار بکەین تەکنۆلۆژیا چیە ئەتوانین بڵیین کە وەڵامی پرسیارەکە ئەمەیە: تەکنۆلۆجیا هونەرێکی سیستەماتیکیە .
کە ئاواش وەک خۆی تەماشای تەکنۆلۆجیای زانیاری بکەین، وەک کەسێک کە خۆت بە خاوەن “سەرە داوێک لە تەکنۆلۆجیای زانیاری” بزانی ئەبێ هیچ نەبێ سێ مەرج لە کارەکانتا هەبن:

١. بڕێ هونەر. ٢. کارێکی سیستەماتیک. ٣. زانیاری پێکهاتوو لە داتا

دەنا شتێکت دروست نەکردوە ناوی بنێی “تەکنۆلۆجیای زانیاری”. کە کاتێ ئەڵێم “کارەکانت” مەرج نیە کارەکە کارێکی پرۆگرامکردن (سۆفتوێر دروستکردن) بێت. 
دروستکردنی ئایفۆنێک بەبێ “سۆفتوێر”ەکەی بۆخۆی جوانترین کاری تەکنۆلۆجیای زانیاریە، واتە مەبەستمان ئایفۆن دیڤاسیکی مۆبایل بوو  جییاوازیەکی نیە لەگەل  “HTC One” یاخود “نێکسەس”ی گوگڵ. یان ئامێرێکی چاودێری گەرمی ناوماڵ.
لەکۆتایدا ئەڵین هەر ئامێریک یان هەر پرۆگرامێک یاخود هەر شتێک کە کارەکانی مرۆڤ ئاسان بکات و لە کات بۆ مرۆڤ بگێرێتەوە ئەوا پێی ئەڵیین تەکنۆلۆژیا ..

تەکنۆلۆجیای زانیاری چیە؟

وێنەی کلۆد شانۆن
کلۆد شانۆن، باوکی “بیرۆدزی زانیاری” سەرچاوە ویکیپیدیا
مەبەست لە تەکنۆلۆجیای زانیاری “ئینفۆرمەیشن تەکنۆلۆجی”ی ئینگلیزیە.
ئەم بابەتە بۆ کەسێک نوسراوە لانی کەم سەرە داوێک لە تەکنۆلۆجیای زانیاری بزانێت .
ئەگەر هیچی لێ نازانیت بڕۆ لەسەر گۆرانی بێژێک بخوێنەوە ئەمە بۆ جەنابت نیە. ئەگەر زۆر شارەزاشی ئەوا بڕۆ لای جەیمس گلەیک بیردۆزی زانیاری بخوێنەوە دیسان ئەمە بۆ تۆ نیە. چونکە بیردۆزی زانیاری کە خەڵکانێکی تەواو شارەزا توانای قسەکردنیان هەیە لەسەری بۆ ئێرە نابێت لەبەر ئەوەی خۆم لێی حاڵی نەبووم جارێ.
ئەمە بڵاگە بابەتێکە بۆ ئەوەی:
لێرەدا بە کورتی بە ئێوە بڵێم تەکنۆلۆجیای زانیاری یەکسان نیە بە کۆمپیوتەر یان پرۆگرامکردن لەسەر کۆمپیوتەر. وە چارەسەرکردنی (پرۆسێسکردنی) زانیاری ساڵەهای ساڵ بەبێ کۆمپیوتەر ئەنجام ئەدرا. کۆمپیوتەریش خۆی هیچ شتێکی پێ ناکرێت. چونکە کۆمپیوتەر تەنها ئامێرێکە وەک “مایکرۆسکۆپ” یان “تەلەسکۆپ” یان “سەیارە”.
وا ئەزانم لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە بزانین وشەی کۆمپیوتەر یانی چی. بە زاراوە ئاسانە، ژمێرەر یان حاسبە یان چیت پێ خۆشە. بەڵام بۆ خۆی ناونیشانی کارێک بوو پێش ئەوەی ئامێرێک بێت. کەسانێک کە زۆرتر لە کەشتیە جەنگیەکاندا هەندێ کاری [حەلکردن]ی بیرکاری ئەنجام داوە و کەسەکە ناونراوە “کۆمپیوتەر” وەک “ئەندازیار” یان پزیشک. بۆ نمونە لە ١٨٩٢دا “ئیعلان” هەبوە بۆ دۆزینەوەی کەسێک کاری “کۆمپیوتەر” بکات.
هەندێ شتی تریش ئەبێ پێناسە بکرێت، بەڵام بۆ ئەوەی درێژی نەکەینەوە ئەچینەوە سەر هەردوو زاراوەکەی کە کلێندراون بەیەکەوە: یەکەم تەکنۆلۆجیا (تەکنۆلۆژیا یان هەرجۆرێ دڵت ئەیگرێ بیخوێنیتەوە)، وە دوەمیش وشەی زانیاری.
تەکنۆلۆجیا: لاتین، یۆنانیە. وشەی تەکن/تقن/تەکنە یانی هونەر. logiaش هەر یۆنانیە بەڵام logy ئینگلیزی کۆنە و تەواوی وشەکە “تەکنۆلۆجیا” لە ئۆکسفۆرد پێناسەکراوە بە “سیستەماتیک تریتمێنت” یانی “چارەسەری سیستەماتیکی”.
ئینفۆرمەیشن: ئەکاتە زانیاری. بەسەرپێیی ئاسانە بۆیە زۆر ناچمە ناوی تەنها کورتەیەک نەبێت.
بەڵام بە شێوەیەکی سادە زانیاری پێکاتوە لە “داتا” و زانیاری خۆشی ئەبێتە هۆی دروستکردنی “knowledge” واتە “معرفە” و ئەویش خۆی ئەمان بات بەرەو شتێکی تر  “حیکمەت/wisdom” کە هەرەمێکە شایانی دەستکاری کردنە. ئەم هەرەمە لای من گرنگ نیە کێ پێش کێیە.
بەڵام زانیاری ورد ئەکرێتەوە، وردیش کرایەوە ئەبێ بزانین لەچی پێک دێت. لە ئێستاشدا هەردوو زاراوەی “داتا” کە خەمخۆرانی زانستپەروەرانی کورد/کوردئایتیگروپ کردویانە بە “دراوە” کە لەوەیە لەگەڵ بیرکاری پیاکێشانێک دروست بکات بەڵام پڕ بە پێستیەتی. لەویش وردتر ئەوەیە کە هەمووتان ڕۆژانە بەسەر زمانتاندا دێت کە بایت/byte و لەویش بچوکتر و یەکەی پێوانەی زانیاری bit واتە سفر یان یەکە.
کە مادام وای لێ هات وەڵامی پرسیارەکە ئەمەیە: تەکنۆلۆجیا هونەرێکی سیستەماتیکیە و زانیاریش بە گۆترە نیە.
بۆیە، کاتێک کارەکان بە سیستەماتیکی نەکرێن، کاتێک داتا کۆ نەکرێتەوە نابێ وە ناکرێ شتێ هەبێ بە ناوی تەکنۆلۆجیای زانیاری. لێم ئەپرسی کەواتە ئەوەی لە هەندێ وڵات پێشکەوتووترین کۆمپیوتەر و هێڵی گەیاندنیان هەیە، چیە؟ ئەوە تەنها تەکنۆلۆجیای کۆمیونیکەیشن یان گەیاندنە. واتە هەبوونی خەتێکی ئەنتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک لە جێگایەکدا لە کاتێکدا کەس خەریکی داتا کۆکردنەوە نەبێت لەو جێگایەدا، تەنها سیستمێکی گەیاندنە و هیچی تر. وە مادام سیستمێک نیە بە ناوی سیستمی تۆماری هاوڵاتیان، باشترین سیستمی تۆماریش ببەیت خەڵک ئەچێتەوە سەر “کۆپی پەیست”. وە پێشکەوتووترین ئامێرەکانیش تەنها ئامێری جێگرەوەی تەلەفۆن، تەسجیل و فۆنۆگراف، کامێرا یان شتی دیکەن.
ئەنجا ئەگەڕێینەوە سەر بەشی یەکەمی زاراوەی یەکەم “تەکنە”، کە هونەرە. کاتێ ئەبینی پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر ناشیرینە، بەکار نایەت، سەرنج ڕاکێش نیە هتد مەترسە بی کێشە بە زەویدا و بڵێ ئەمە “تەکنۆلۆجیا” نیە، هەڵبەت بە مانا یۆنانیە بنەڕەتیەکە. دەنا خۆ ئەگەر تەکنۆلۆجیا بە پێناسەی “کۆری” یان “چینی” پێناسە بکەیت ئەوا بە دڵی خۆت پێناسەی بکە.
کە ئاواش وەک خۆی تەماشای تەکنۆلۆجیای زانیاری بکەین، وەک کەسێک کە خۆت بە خاوەن “سەرە داوێک لە تەکنۆلۆجیای زانیاری” بزانی ئەبێ هیچ نەبێ سێ مەرج لە کارەکانتا هەبن:
١. بڕێ هونەر. ٢. کارێکی سیستەماتیک. ٣. زانیاری پێکهاتوو لە داتا
دەنا شتێکت دروست نەکردوە ناوی بنێی “تەکنۆلۆجیای زانیاری”. کە کاتێ ئەڵێم “کارەکانت” مەرج نیە کارەکە کارێکی پرۆگرامکردن (سۆفتوێر دروستکردن) بێت. دروستکردنی ئایفۆنێک بەبێ “سۆفتوێر”ەکەی بۆخۆی جوانترین کاری تەکنۆلۆجیای زانیاریە، یان نەبادا دڵت بڕەنجێ “HTC One” یاخود “نێکسەس”ی گوگڵ. یان ئامێرێکی چاودێری گەرمی ناوماڵ.
لە کۆتاییدا وێک چواندنەکەی زانای هۆڵەندی دایکسترا: “چەندە ئەستێرەناسی دەربارەی تەلیسکۆپیە، زانستی کۆمپیوتەریش ئەوەندە دەربارەی کۆمپیوتەر خۆیەتی”