bankakan

ئامادەکراو بۆ داگرتن کلیک بکە



بــــانکــەکـــان
بانکەکان ئەو دامەزراوانەن کەوا یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانیان متمانەدانە بە سەوداکاران جا کەسەکان بن یان پڕۆژەکان، و دەزگایەکە مامەڵە بە قەرز و بازرگانی پێ دەکات.
بانکەکان لەسەر پاشماوەی کۆمەڵێک داب و نەریتی سەردەمەکانی پێشوو دامەزراون کە سەرەتا کاری متمانەی بەشێوەیەکی سادە لەڕێگەی گەورە بازرگانەکان و زێڕنگێان سوو خۆرەکان بەڕێوە دەچوون، یەکەمین کار کە بانکەکان پێی هەڵسان بریتی بوو لە قبوڵکردنی سپاردەی سەوداکاران لەسەر بنەمای قەرز وەرگرتن و بەڵێندان بەپێدانەوەیان لەکاتێکی دیاریکراودا.
بانکەکان دوو ئەرکی سەرەکیان پیادە دەکرد:
یەکەم: ئەرکی نەختینەیی: کە ئەمە خۆی لە قبووڵکردنی سپاردەکان و پێدانی قەرز و دروست کردنی سپاردەکان و دەرکردنی دراوی کاغەزی دا دەنواند.
دووەم: ئەرکی پارەدارکردن: کە بانکەکان لە رێگای پێدانی پارە بەو پرۆژانەی کە پێویستیان پێ هەیە، جا بە مەبەستی دامەزراندنیان بێت یان بۆ چوونە ناو قۆناغی بەرهەمهێنان یاخود بۆ پەرەپێدانی بەرهەکانیان بێت.
دامەزراندن و گەشەی دەزگا بانکیەکان پەیوەست بوو بە گەشەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری سەرهەڵدانی زێڕنگڕان لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدا لە ئەوروپا سەرەتای ڕاستەقینەیە بۆ چالاکی بانکە متمانەیی و وەبەرهێنەکان. ئەم چالاکیە قۆناغ بە قۆناغ شان بە شانی ئەو گەشەسەندنە ئابووری و کۆمەڵایەتیە بەر فراوانەی کە سیستەمە ئابووریەکان لەم ماوەیەدا بەخۆیان دیووە تا وەکو ئەمڕۆ. ئەم چالاکیە متمانەیە کە زێڕنگرەکان پیادەیان دەکرد بنەمای بنچینەیی سەرهەڵدانی ” بانکە بازرگانیەکان ” بوو دواتر بووە بنچینەی سەرهەڵدانی ” بانکە ناوەندییەکان ” کە ئەرکی رێکخستن و چاودێری چالاکی بانکی و متمانەیی لە ئەستۆگرتبوو – سەرەڕای قۆرخکردنی دەرکردنی دراو و ئەرکەکانی دیکە کە لەلایەن حکومەتەوە پێی سپێردرا.

ئەو پێوەرانەی کە دەبنە جێی متمانەی بانکی بازرگانی:
١- کەسایەتی قەرز وەرگر.
٢- سەرمایەی قەرز وەرگر.
٣- توانای دارایی قەرز وەرگر.
٤- دەستەبەر (ضمان).

مەبەستەکانی متمانەکردنی بانکی
متمانەکردنی بانکی ڕۆلێکی گرنگی هەیە لە ژیانی ئابووری هاوچەرخدا ئەم گرنگیەش لە کاتێکدایە کە ڕۆڵ دەبینێت لە چارەسەرکردنی ئاڵۆگۆرکراوەکانی بازرگانی ناوەخۆ و دەرەوەدا. پوختەی مەبەستەکانی متمانەکردنی بانکی ئەمانەن:
١- پارەدارکردنی بەرهەمهێنان: دەکرێ بەرهەم هێنەرەکان متمانەکردن بەدەست بهێنن لەڕێگای دەرکردنی قەبالە و فرۆشتنی بە پڕۆژە و تاکەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی قەبارەی پاشەکەوتەکان لەلایەن ئەو کڕیارانەی قەباڵەکان دەکڕن بەمەش ئەم دامەزراوە متمانە پێکردنانە ڕۆڵی نێوەندکار دەبینێت لەنێوان پاشەکەوتکاران و بەرهەمهێنەرەکاندا ئەم نێوەندکاریە یارمەتی ئاسانکاری و خێرایی و زێدەبوونی قەبارەی وەبەرهێنان و بەرهەم هێنانیان دەدات لە ئابووریدا سەرەڕای ئەمەش بانکەکان هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی قەرزەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ وەبەرهێنەرەکان لە سپاردە پاشەکەوت کراوەکان کە هەیەتی.
٢- پارەدارکردنی بەکاربردن: مەبەست لە ئەرکی پارەدارکردنی بەکاربردن ئەوەیە کە بەکاربەران شمەکی بەکاربردنی هەنووکەییان بە پارەدانی دواتر دەست دەکەوێ ئەم جۆرە متمانەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەکاربەرەکان شمەکی بەکاربردنیان دەستکەوێ، هەروەها لە بەگەرخستنی لایەنی خواستنەکان لەسەر شمەک و خزمەتگوزارییەکان و دواتر بەشداربوونی لە زیادکردنی پانتایی بازاڕ و زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان.

ئامادەکردنی قوتابی: هند محمود ، فاطمة ياسين
بەسەرپەرشتی ماموستا: احلام
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە