پۆکۆ دوو تابلێتی نوێی Poco Pad X1 و Poco Pad M1ـی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لە پاڵ نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلی Poco F8، پۆکۆ دوو تابلێتی نوێی خستە بازاڕەوە کە هەریەکەیان تایبەتمەندی بەهێز و جیاواز لەخۆدەگرن بۆ بەکارهێنەران.

تابلێتی Poco Pad X1

ئەم تابلێتە دیزاینێکی تەنک و سووکی هەیە (تەنها ٦.١٨ ملم و کێشی ٥٠٠ گرام). خاوەنی ڕوونمایەکی زۆر ڕوونە بە وردی 3.2K و تێکڕای نوێبوونەوەی ١٤٤ هێرتز، کە وێنەکان بە جوانی و ڕەنگی زەق پیشان دەدات. لە ناوەوە، پڕۆسێسەری بەهێزی Snapdragon 7+ Gen 3ـی تێدایە کە بۆ یاری و کاری قورس گونجاوە. هەروەها پاترییەکی ٨٨٥٠ میلی ئەمپێری هەیە بە پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرا ٤٥ وات، لەگەڵ تایبەتمەندییە زیرەکەکانی Xiaomi HyperAI و Google Gemini.

تابلێتی Poco Pad M1

ئەم مۆدێلە زیاتر جەخت لەسەر مانەوەی پاتری و ڕوونمای گەورە دەکاتەوە. خاوەنی ڕوونمایەکی ١٢.١ ئینچییە بە وردی 2.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز. تایبەتمەندی هەرە دیاری ئەم تابلێتە پاترییە زەبەلاحەکەیەتی کە ١٢٠٠٠ میلی ئەمپێرە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر کار بکات، تەنانەت دەتوانێت وەک پاوەر بانک ئامێری تر بارگاوی بکاتەوە (٢٧ وات Reverse Charging). پڕۆسێسەری Snapdragon 7s Gen 4ـی لەسەرە و چوار بڵندگۆی بەهێزی هەیە.

نرخە سەرەتاییەکان (Early Bird):

  • Poco Pad X1: بۆ ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ٥١٢ گێگابایت: نرخی ٣٢٩ دۆلار.

  • Poco Pad M1: بۆ ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت: نرخی ٢٧٩ دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RaK6CAj
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە