هواوەی جۆری پرۆ ماکس و جۆرێکی تایبەتی مۆبایلە ئاست بەرزەکەی نمایش کرد

هواوەی مۆبایلی مەیت 80 پرۆ ماکس و جۆری تایبەتی Mate 80 RS نمایش کرد. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرین و دوو کامێرای تێلەفۆتۆیان هەیە. جۆری پرۆ ماکس خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.9 ئینجییە لە جۆری LTPO OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 8,000 نێت. چیپسێتی Kirin 9030 لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن چوار کامێرایە لە دواوەیدا. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 40 مێگاپێکسڵە. هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆی هەیە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای دووربینی بە هەمان ڕوونی هەیە بۆ 6.2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل دەکات. بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ تۆز.

هەرچی جۆرە تایبەتەکەیە تایبەتمەندییەکانی لە جۆری پرۆ ماکس نزیکە بەڵام خاوەن 20 گێگابایت ڕامە! نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ ماکس بریتییە لە 1,125 دۆلار و جۆرە تایبەتەکەش بریتییە لە 1,690 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2TcXWAs
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە