مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی خاوەن ڕووناکترین ڕوونمای جیهانە

ئەمڕۆ هواوەی هەر یەک لە مۆبایلەکانی مەیت 80 و مەیت 80 پرۆی نمایش کرد. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.75 ئینجین لە جۆری LTPO OLED بە ڕوونی 1280×2832 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هواوەی دەڵێت ڕووناکی کۆتایی ڕوونماکە دەگاتە 8,000 نیت کە ئەمە بەرزترین ڕووناکییە لە ڕوونمای مۆبایلە زیرەکەکاندا!

جۆری پرۆ چیپسێتی Kirin 9030 و جۆری ئاسایی چیپسێتی Kirin 9020 لەسەر جێگیر کراوە. هەردووکیان خاوەن پاترییەکی قەبارە 5,750 مللی ئەمپێر/کاتژمێرین و جۆری ئاسایی پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی 60 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات بەڵام جۆری پرۆ پشتگیری لە 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل دەکات.

هەردوو مۆبایلەکە خاوەن سێڵفییەکی 13 مێگاپێکسڵین، جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی بە ڕوونی 40 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ 5.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ هەیە. هەرچی جۆری پرۆیە کامێرای سەرەکی و گۆشە فراوانی هاوشێوەی جۆری ئاساییە بەڵام کامێرای تێلەفۆتۆی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بۆ 4 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ.

نرخی مۆبایلەکان لە چین بەم شێوەیە دەبن:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/bQx6uEt
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە