چۆنیەتی دروستبوونی کۆدی QR
ساڵی 1992 کرێکارەکانی کۆمپانیای (تۆیۆتا) لە ژاپۆن هەموو ڕۆژێک تەنها لەپێناوی بەدواداچوون بۆ پارچەیەکی ئۆتۆمبێلێک ئەبوایە سکان یاخود پشکنینیان بۆ 10 باڕکۆدی جیاواز بکردایە ئەمەش پڕۆسەیەکی خاو و ماندووکەر بوو وه لەنێوانیاندا ئەندازیارێک هه‌بوو بەناوی (ماساهیرۆ هارا) کە ئەوکات تەمەنی 35 ساڵ بوو وه کەسێکی هێمن و لەسەرخۆ بوو هه‌روه‌ها له‌دوای خوانی نیوه‌ڕۆ ئارەزووی یاری GO ی ژاپۆنی دەکرد زۆرێك له كرێكار و ئه‌ندازیاره‌كانی تر گلەیی ئه‌وه‌یان ده‌كرد کە چاوی له‌سه‌ر پوڵه سپی و ڕەشه‌كانی سەر تەختەکە لانادات دوای چه‌ند ڕۆژێك (ماساهیرۆ هارا) بیرۆكه‌یه‌كی به‌مێشكدا هات و به‌ده‌م خۆیه‌وه ئه‌یوت "چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كۆده‌كان وه‌كوو ئه‌م یاریه كاربكه‌ن و به‌ته‌نها له چه‌په‌وه بۆ ڕاست نه‌بن به‌ڵكو له سه‌ره‌وه و بۆ خواره‌وه‌ش بچوڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داتای زیاتر له‌هه‌مان بۆشایدا دروستبكه‌ین؟" بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ (ماساهیرۆ هارا) خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و باركۆدانه كرد كه له‌سه‌ر كارتۆنی كۆگا و كۆمپانیاكان و ته‌نانه‌ت له ماركێت و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا چاپ ده‌كران له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و به‌دوای یه‌ك سكانه‌ر ده‌گه‌ڕا كه نه‌توانێت تێكه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كان ، له كۆتایدا توانی بیرۆكه‌كه‌ی بخاته بواری كاركردنه‌وه و جۆره كۆدێكی نوێی به‌رهه‌مهێنا كه پێك هات له سێ چوارگۆشەی بچووک کە ئه‌و چوارگۆشانه‌ش هەر کۆدێک لە هەر گۆشەیەکەوە بخوێننه‌وه وه له ساڵی 1994 دا كۆدی QR به‌رهه‌مهێنرا.
.
وه‌رگێڕانی: سه‌رۆك طاهر ملا علی ڕه‌باتی


0 تێبینیەکان