کۆمپانیای ئەدۆبی زیادکراوە Extensionـی ئەپی فۆتۆشۆپی بۆ وێبگەڕی کڕۆم ڕاگەیاند و لەگەڵیدا ١٢ مانگ خۆڕایی لە فۆتۆشۆپی وێب پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات. فۆتۆشۆپی وێب ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی باکگراوندی وێنە لاببەیت و دستکاری ڕەنگ بکەیت و نوسین بۆ سەر وێنە زیاد بکەیت و لەگەڵ هەموو ئەو کردارە نایابانەی کە ئەپەکە لە ئۆنلاین پێکەشی دەکات کە ئێستا تۆ دەتوانیت بەخۆڕایی تا ١٢ مانگ بەکاری بهێنیت.
چۆن ئەم ئۆفەرە بەدەست بهێنم؟
١- سەرەتا وێبگەڕی کڕۆم بکەوە و کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو کۆگای کڕۆم بۆ داگرتنی زیادکراوەی فۆتۆشۆپ. پێویستە کرتە لە Add to chrome بکەیت.
٢- دوای ئەوە ڕاستەوخۆ فۆتۆشۆپ لە کڕۆم دەبێتەوە وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە. پێویستە لێرە کرتە لە Start free offer بکەیت.
٣- دواتر لەم پەنجەرەیەی خوارەوە بۆ بەدەستهێنانی ساڵێک بەکارهێنانی خۆڕایی کرتە لە Start now بکە.
٤- ئێستا پێویستە بە گووگڵێک بچیتەژوورەوە تاوەکو ئۆفەرەکەت بەسەرکەوتوویی چالاک ببێت.
٥- مەوەستە و لە هەنگاوەکانی کۆتایی دایت. لێرە پێت دەڵێت بەسەرکەتوویی ١٢ مانگت چەنگ کەوت. کرتە لە Get Started بدە و دەست بکە بە بەکارهێنانی فۆتۆشۆپ وێب بەخۆڕایی و سود لە هەموو تایبەتمەندییەکانی وەرگرە.
ئەمەش کاتی کارکردن لەناو فۆتۆشۆپ وێب:
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/c21gCJa
via IFTTT








0 تێبینیەکان