سامسۆنگ یەکەمین هێدسێتی XR بە نرخی 1,800 دۆلار نمایش کرد

سامسۆنگ بە هاوبەشی لەگەڵ گووگڵ و کواڵکۆم یەکەمین هێدسێتی بە ناوی Galaxy XR نمایش کرد. ئەم هێدسێتە خاوەن ڕوونمای micro-OLED ـە بە ڕوونی 3,552 * 3,840 پێکسڵ بۆ کۆی گشتی 27 مێگاپێکسڵ. پشتیگری لە تێکڕای نوێبوونەوەی 60، 72، 90 هێرتز دەکات و دەتوانیت بە گۆشەی 109 پلە بە ئاسۆیی و 100 پلە بە ستوونی ببینیت. دوو کامێرای تێدا جێگیر کراوە بۆ بینینی جیهانی دەرەوە و ئەم کامێرانە دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی سێ دووری تۆمار بکەن.

هەروەها 6 کامێرا هەیە بۆ چاودێری کردنی ناوەوە و دەرەوە و دیاری کردنی شوێن. هەروەها ئەم کامێرایانە دەتوانن چاودێری دەستەکانت بکەن. لە ناوەوە 4 کامێرای دیکە هەیە بۆ چاودێری کردنی چاوی بەکارهێنەر بۆ ئەوەی هێدسێتەکە بزانێت تەماشای کوێ دەکەیت. هەروەها بەکار دێت بۆ ناسینەوەی بەکارهێنەر و دەتوانرێت وەک قوفڵی گلێنەی چاو بەکار بێت. هێدسێتەکە و پشتێنەکە پێکەوە کێشیان دەگاتە 545 گرام و پاترییەکی جیایشی هەیە کە کێشی 302 گرامە.

سامسۆنگ دەڵێت چوارچێوەی هێدسێتەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە فشار بەسەر ناوچاوان و پشتی سەریدا دابەش بکات بۆ ئەوەی لەبەرکردنی ئاسوودەتر بێت. سامسۆنگ دەڵێت پاترییەکەی بەرگەی 2.5 کاتژمێر دەگرێت. 256 گێگابایت بیرگەی ناوەکی هەیە و ڕامی 16 گێگابایتە، هەروەها چیپی Snapdragon XR2+ Gen 2. ئەتوانیت چی بەکار بهێنیت بەم هێدسێتە؟ بە نزیکەیی تەواوی ئەپەکانی ئەندرۆید! هەروەها پشتگیری لە زیرەکی دەستکردی جێمینای دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە. نرخی هێدسێتەکە لە ئەمریکا و کۆریا نزیکەی 1,800 دۆلار دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/TovPcdF
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە