
هەرچەندە نەسینگ براندی CMFی هەیە بۆ بەرهەمە نرخ گونجاوەکانی، بەڵام بڕیاری دا بە نمایش کردنی مۆبایلی Nothing Phone (3a) Lite کە مۆبایلێکی ئاست نزمی نزیک ئاست مامناوەندە و یەکەمین مۆبایلی براندەکەیە لەم ئاستەدا.

ڕوونماکەی 6.77 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نێت. پشتەوەی هاوشێوەی مۆبایلەکانی دیکەی کۆمپانیاکە ڕوونە و یەک ڕووناککەرەوەی هەیە بۆ ئاگانامەکان. چیپسێتی MediaTek Dimensity 7300 Pro لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆشی هەیە کە 2 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە.

3 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. هەروەها پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 249 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 279 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9qub0l2
via IFTTT

0 تێبینیەکان