
ئەمڕۆ نوبیا لە چین هەردوو مۆبایلی +RedMagic 11 Pro و 11 Pro نمایش کرد. هەردوو چیپەکە بە بەهێزترین چیپسێتی کواڵکۆم واتە Snapdragon 8 Elite Gen 5 بەهێز کراون. هەردوو مۆبایلەکە چەند تایبەتمەندییەکیان هاوبەشە لەوانە ڕوونما و کامێرا و دیزاین. هەردووکیان پانکەی ساردکەرەوەیان هەیە و بەڵام جۆری پرۆ پڵەس بزوێنەرێکی ئاوی هەیە بۆ ساردکردنەوە.

ڕوونمای مۆبایلەکان 6.85 ئینجن لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز. کامێرای سێڵفی مۆبایلەکان لە ژێر ڕوونمایە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ. کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیشیان هەر هەمان ڕوونییە.

جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 80 وات بەڵام جۆری پرۆ پڵەس پاترییەکی 7,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە بە 120 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل بارگاوی دەبێتەوە. هەروەها دژە ئاوە بە بڕوانامەی IPX8 و چەندین تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردیان تێدایە.
نرخی جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 700 دۆلار و جۆری پرۆ پڵەس بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 800 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/OdYjRFP
via IFTTT

0 تێبینیەکان