سامسۆنگ لە مێژە سەرقاڵی پرۆژەیەکە بە ناوی Project Moohan کە پێشبینی دەکرێت هێدسێتێکی XR بێت هاوشێوەی Apple Vision Pro. ئێستا سامسۆنگ وادەی بۆنەی داهاتووی ئاشکرا کردووە و پێشبینی دەکرێت لەم بۆنەیەدا سامسۆنگ ئەم بەرهەمەی نمایش بکات. بۆنەکە لە ڕۆژی 21ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 5ی بەرەبەیان بەڕێوە دەچێت.
هێدسێتەکە کار بە Android XR دەکات کە پلاتفۆرمێکی نوێی کار پێ کردنی هێدسێتی XR ـە و لە لایەن گووگڵ، سامسۆنگ و کواڵکۆمەوە پەرەی پێدراوە.
ڕوونکردنەوەی نووسەر:
دەمەوێت ئەم دەستەواژانە و نموونەیەک لەسەری باس بکەم.
دەستەواژەی Augmented Reality (AR) بریتییە لە هەبوونی ئەو تەنانەی کە لە ڕاستییە بونیان هەیە + ئەوانەی کە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە درووست کراون. Virtual Reality (VR) بریتییە لە ژینگەیەکی درووستکراو لە لایەن تەکنەلۆژیاوە و بە تەواوەتی لە ڕاستی دەردەچێت. Extended Reality (XR) بریتییە لە تێکەڵ کردنی ئەو دوو تەکنەلۆژیایەی پێشووتر بەڵام تێیدا کارلێک هەیە.
بۆ نموونە لە ژوورێکی دانیشتن دانیشتووی کە قەنەفە و مێزێکی لێیە، AR بەکار دەهێنیت بۆ زیاد کردنی تەلەڤزیۆنێکی خەیاڵی و گوڵێکی خەیاڵیش بۆ سەر مێزەکەت زیاد دەکەیت و بەدڵی خۆت دەیانجوڵێنیت بۆ ئەوەی بزانیت لە ژیانی ڕاستیدا چۆن دەبن. بەڵام ئەگەر تۆ VR بەکار بهێنیت ئەوا تۆ ژوورەکەی خۆت لە ڕاستیدا نابینیت، بەڵکو ئەو ژوورەی کە دەیبینیت بە تەواوەتی خەیاڵییە و دەتوانیت تێیدا دەستکاری ڕەنگی دیوار و ڕووناکی و شتومەکی ناوماڵ بکەیت. هەرچی XR ـە بریتییە لە سیستەمێک کە ئەو دوو ئەزموونەی پێشووتر تێکەڵ دەکات. واتە ژوورەکەی خۆت دەبینیت بەڵام ئەو شتومەکەی کە پێشووتر بە VR درووستت کردبوو ئێستا دەتوانیت لەگەڵ ژوورە ڕاستەقینەکەی خۆت کارلێکی پێ بکەیت. یان بۆ نموونە کاتێک نزیک دەبیتەوە ئەو ڕووناککەرەوە خەیاڵییەی کە بە XR درووستت کردبوو زیاتر ڕووناک دەبێتەوە و کاتێک دەستت دەجوڵێنی دۆڵابەکەت دەکرێتەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/aUMKoZQ
via IFTTT
0 تێبینیەکان