مۆتۆڕۆڵا مۆبایلی نوێی Moto X70 Air نمایش کرد کە تەنکییەکەی لە خوار 6 ملمە و کێشی تەنها 159 گرامە. ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی +1220 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 4,500 نێت و کامێرای سێڵفی 50 مێگاپێکسڵە. پێچەوانەی مۆبایلە تەنکەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ ئەم مۆدێلەی مۆتۆڕۆڵا خاوەن پاترییەکی قەبارە 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 68 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل دەکات.
خاوەن بڕوانامەی IP68/IP69 ـیە بۆ بەرگە گرتنی خۆڵ و تۆز و ئاو. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیشی هەیە بە هەمان ڕوونی. بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 4 بەهێز کراوە و سیستەمی ساردکەرەوەی هەیە. مۆتۆڕۆڵا تاوەکو ئێستا نرخی ئەم مۆبایلەی ئاشکرا نەکردووە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/oA3ebcI
via IFTTT
0 تێبینیەکان