مایکرۆسۆفت پلانێکی نوێی بەشداری کردنی زیرەکی دەستکردی بە نرخێکی گونجاو ڕاگەیاند

مایکرۆسۆفت پلانێکی نوێی بە ناوی Microsoft 365 Premium ڕاگەیاند کە نرخی مانگانەی 20 دۆلارە و جیا لە هەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئۆفیس بەکارهێنەر دەتوانێت نوێترین مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکردی Open AI (چات جی پی تی) بەکار بهێنێت بە سنوورێکی زیاتریشەوە. ئەمەش وای کردووە بە پلانێکی گونجاو دابنرێت بەراورد بە چات چی پی تی پڵەس کە ئەویش نرخی 20 دۆلارە بەڵام تەنها چاتبۆتەکەیە و ئۆفیسی تێدا نییە بە نوێترین تایبەتمەندییەکانەوە. لە پاڵ زیرەکی دەستکرد و ئۆفیس، بەکارهێنەر دەتوانێت سوود لە یەک تێرابایت بیرگە وەر بگرێت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری هەوری OneDrive. وە مایکرۆسۆفت دەستکاری نرخی پلانەکانی دیکەی نەکردووە، لەوانە پلانی MS 365 Personal کە هێشتا نرخی 10 دۆلار و پلانی MS 365 Family کە هێشتا نرخی 13 دۆلارە.

وێنۆچکە نوێیەکانی ئۆفیس.

هەروەها مایکرۆسۆفت وێنۆچکە (ئایکۆن)ی تەواوی ئەپەکانی ئۆفیسی نوێکردەوە و دیزاینێکی زیاتر سەردەمیانەی پێ بەخشی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Fh51m8v
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە