کاتژمێرە زیرەکەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشکەوتوون لە پاراستنی تەندروستیمان. وەک پێشبینی کردنی نەخۆشییەکانی بەرزە پەستانی خوێن و کێشەی هەناسەدان لە کاتی خەوتن و تێکچوونی کارەبایی دڵ. ئێستا سامسۆنگ هەنگاوێکی دیکەی ناوە بۆ دیاری کردنی یەکێک لە هۆکارە هەرە باوەکانی سستی دڵ. لاوازبوونی سکۆڵەی چەپی دڵ (Left Ventricular Systolic Dysfunction (LVSD)) کە توانای دڵ سنووردار دەکات بۆ پەمپ کردنی خوێن بۆ لەش بە هۆکاری سەرەکی سستی دڵ دادەنرێت و زیاتر لە نیوەی هۆکاری سست بوونی دڵ بەهۆی ئەم دۆخەوەیە. ئێستا سامسۆنگ دەڵێت بە بەکارهێنانی کاتژمێرە زیرەکەکانی و بە پشت بەستن بە زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت ئەم دۆخە بناسرێتەوە. ئەگەر کاتژمێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ سەرکەوتوو بن لە دیاری کردنی ئەم دۆخە بە شێوازێکی ورد ئەوا پێویست بوون بە نەشتەرگەری و مانەوە لە نەخۆشخانە کەم دەبێتەوە و دەکرێت ببێتە هۆی ڕزگارکردنی ژیانی کەسەکەش.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/W9cfhCM
via IFTTT
0 تێبینیەکان