زنجیرە مۆبایلی ئۆپۆ فایند ئێکس 9 نمایش کرا

وەک ئەوەی کە دیاری کرابوو، ئۆپۆ بۆنەی بەست و نوێترین مۆبایلە ئاست بەرزەکانی خۆی نمایش کرد کە هەردوو مۆدێلی Find X9 و X9 Pro ـن. هەردوو مۆبایلەکە بە چیپسێتی نوێی Mediatek Dimenisty 9500 بەهێز کراون. مۆدێلی ئاسایی ڕوونماکەی قەبارەی 6.59 ئینجە لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی 3,600 نێت. گۆڕانکارییەکی گەورە لە پاتری مۆبایلەکەدا کراوە و ئێستا خاوەن پاترییەکی قەبارە 7,025 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و دەتوانرێت بە خێرایی 80 وات بە وایەر و 50 وات بە بێتەل بارگاوی بکرێتەوە.

هەرچی جۆری پرۆیە قەبارەی وەک نەوەی ڕابردووی وایە واتە خاوەن ڕوونمای 6.78 ئینجییە. بەڵام پاترییەکەی قەبارەی گەورەتر کراوە و ئێستا 7,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی وایەری 90 واتی و بێتەلی 50 واتی دەکات. کامێرای سەرەکی دواوەی جۆری پرۆ 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکات، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆی 200 مێگاپێکسڵە کە لە ڕێگەیەوە 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 200 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ ئەنجام دەدرێت!!!!!!

هەردوو کامێرای تێلەفۆتۆ و سەرەکی مۆبایلەکە پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا دەکەن. هەرچی جۆری ئاساییە کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵە بەڵام هەستەوەرەکەی جیاوازە لە جۆری پرۆ و کامێرای تێلەفۆتۆشی هەر 50 مێگاپێکسڵە. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن کامێرای گۆشە فراوان و دووربینین بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەی IP68/69 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. نرخی مۆبایلەکان بەم شێوەیە دەبێت لە چین:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rqsdn7P
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە