
پاش چەندین تیزەر و هەواڵی دزەپێکراو لەسەر مۆبایلی وەن پڵەس 15، لە کۆتاییدا نمایش کرا. لە ئێستادا ئەم مۆبایلە بۆ بازاڕەکانی چین نمایش کراوە و بەمزووانە بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش دەکرێت. خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتز، وە ڕوونماکەی تەختە نەوەک چەماوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووربینی هەیە بە هەمان ڕوونی بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانیشی هەمان ڕوونییە و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Elite Gen 5 لەسەر جێگیر کراوە و ئێستا خاوەن پاترییەکی قەبارە 7,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات. نرخی مۆبایلەکە لە چین بەم جۆرەیە بۆ بیرگە و ڕامە جیاوازەکان:

from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tkgEZBv
via IFTTT

0 تێبینیەکان