بیسۆکەکە هاوشێوەی نەوەی ڕابردوو شێوەیەکی ڕوونی هەیە لە دیزایندا و کەیسەکەیشی چەند بەشێکی لە کانزا دروستکراوە بۆ بەرگەگرتنی باشتر.
ئەوەی سەیر و جیاوازە، کەیسی ئەم نەوەیە، دوگمەیەکی لەسەر هەیە بەناوی Talk کە ئەگەر دایبگریت، ئەوا دوو مایک لەسەر کەیسەکە چالاک دەبن و دەتوانیت کەیسەکە بەکاربهێنیت بۆ تۆمارکردنی تێبینی دەنگی و پەیوەندییەکان و زیاتریش…نەسینگ ناوی مایکەکانی ناوە Super Mic و دەنگ بە کواڵتیەکی بەرز تۆمار دەکەن. بەداخەوە مایکەکە لەگەڵ ئەپی ناوخۆیی کامێرای مۆبایلەکان کارناکات، بەڵام نەسینگ دەڵێت لەگەڵ ئەپی کامێرای وەکو Black Magic Camera گرفتی نابێت.
هەرچی بیستۆکەکان لە ئاستێکی مامناوەند دەنگ پێشکەش دەکەن و خاوەنی تایبەتمەندییەکانی 12mm drivers و spatial audio و LDAC Hi-Res و personalized EQـن، لەگەڵ بوونی لابەری ژاوەژاو ANC.
بە تەنها بیستۆکەکان ٥ کاتژمێر و نیو بەرگەدەگرن و بەکەیسەکەوە ٢٢ کاتژمێر و بە نرخی ١٧٩ دۆلار لە ٢٥ی ئەم مانگە بەردەست دەبن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/vYFhlaS
via IFTTT
0 تێبینیەکان