کۆمپانیای Open AI کە خاوەندارێتی لە چاتبۆتی Chat GPT دەکات بەڵێنیدا لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵ کردنی دایباب بۆ نەوەکانیان بەردەست بخات. کۆنتڕۆڵ کردنەکە دوای پەیوەست کردنی هەژماری منداڵ بە دایباب دەبێت و پاشان دایباب دەتوانن بڕیار بدەن چۆن چاتبۆتەکە وەڵامی منداڵەکەیان دەداتەوە و دەتوانن هەندێک تایبەتمەندی وەک میمۆری (چیدیکە چاتبۆتەکە چاتەکانی پێشووتری بیر نایەتەوە) لەکار بخەن.
هەروەها لە کاتی هەستکردن بە تێکچوونی دەروونی منداڵ، ڕاستەوخۆ چاتبۆتەکە دایباب ئاگادار دەکاتەوە.

ئەم هەنگاوە پاش خۆکوشتنی مێردمنداڵێکی 16 ساڵان دێت کە بۆ ماوەی چەند مانگێک لەگەڵ چاتبۆتەکە قسەی کردووە و بە خۆکوشتنی کۆتایی هاتووە. دایبابی منداڵەکە سکاڵایان لەسەر کۆمپانیای Open AI تۆمار کردووە کە گوایە کاتێک ئادەم (ناوی مێردمنداڵەکەیە) پرسیاری دەربارەی شێوازەکانی خۆکوشتن کردووە چاتبۆتەکە ڕێگاکانی بۆ دیاری کردووە و تەنانەت ئامۆژگاریشی کردووە ئەگەر خۆکوشتنەکەی سەری نەگرت چۆن برینەکانی ملی بشارێتەوە لە دایک و باوکی. هەروەها لە کۆتا ساتەکاندا ئادەم وێنەی پەتێکی بۆ چاتبۆتەکە ناردووە و لێی پرسیوە “من ڕاهێنان دەکەم، ئەمە باشە؟” و چاتبۆتەکە لە وەڵامدا وتویەتی “بەڵێ، خراپ نییە!”
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/aK5DEut
via IFTTT
0 تێبینیەکان