کۆمپانیای BMW لەگەڵ کۆمپانیای تۆیۆتا کار دەکات بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێلی نوێی iX5 Hydrogen. بۆ یەکەمین جارە ئەم مۆدێلەی BMW بە 5 بژاردە بەردەست دەبێت کە بریتیین لە کارەبایی، دوو ڕەگ (کارەبایی و بەنزین)، بەنزین، گاز، وە هایدرۆجین.
کۆمپانیای BMW دەڵێت ئەم سیستەمە نوێیە بەهێزترە و توانستی زیاترە بەو هۆیەوە دەتوانیت بۆ مەودایەکی زیاتر کاری پێ بکەیت و وزەی کەمتر بەکار بهێنیت. کۆمپانیاکە دەڵێت پلانیان وایە لە ساڵی 2028 یەکەمین ئۆتۆمبێلی خۆیان کە بە هایدرۆجین کار دەکات نمایش بکەن.
تێبینی نووسەر
ئۆتۆمبێلی هایدرۆجینی چییە؟ ئۆتۆمبێلی هایدرۆجینی بریتییە لە ئۆتۆمبێلێک کە حەوزی هەڵگرتنی هایدرۆجینی هەیە و ئەم هایدرۆجینە وەک وزە بەکار دەهێنێت. هایدرۆجین لە خانە سووتەمەنییەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا لەگەڵ ئۆکسجین کارلێک دەکات و لە ئەنجامی ئەم کارلێکە وزەی کارەبا و هەڵمی ئۆکسجین بەرهەم دێت. ئۆکسجین دەبێت بە پاشماوە (کە ئەمەش زۆر گرنگە و پیسبوونی ژینگە کەم دەکاتەوە) و کارەباکە بەکار دێت بۆ کارپێکردنی ماتۆڕی کارەبایی ئۆتۆمبێلەکە. واتە هەمان بنچینەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە بەڵام لە جیاتی بەکارهێنانی ئەلیکترۆنی هەڵگیراو لە پاتری لیثیۆمدا ئەوا هایدرۆجین بەکار دێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1DGYaTL
via IFTTT
0 تێبینیەکان