لە کۆتاییدا گووگڵ سنووری بەکارهێنانی جێمینای دیاری کرد

تاوەکو ئێستا گووگڵ ئاشکرای نەکردبوو بەکارهێنەرانی زیرەکی دەستکردی جێمینای دەتوانن ڕۆژانە تاوەکو چەند چاتبۆتەکە بەکار بهێنن بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد.

بەکارهێنەرانی خۆڕایی جێمینای ڕۆژانە تەنها دەتوانن 5 پرسیار لە مۆدێلی Gemini 2.5 Pro بکەن لە کاتێکدا بەکارهێنەرانی جۆری Google AI Pro دەتوانن ڕۆژانە 100 پرسیار و بەکارهێنەرانی جۆری Google AI Ultra دەتوانن ڕۆژانە 500 پرسیار لەم مودێلە بکەن.

نرخی بەشداری کردنی مانگانەی جۆری پرۆ 20 دۆلار و جۆری ئەڵترا 250 دۆلارە.

ئەگەر باس لە دۆخی Deep Research بکەین کە بۆ گەڕانی ورد و درشت بەکار دێت، بەکارهێنەرانی خۆڕایی دەتوانن مانگانە 5 جار و بەکارھێنەرانی جۆری پرۆ دەتوانن ڕۆژانە 20 جار و بەکارھێنەرانی جۆری ئەڵترا دەتوانن ڕۆژانە 200 جار بەکاری بهێنن. وە بۆ درووستکردنی وێنە و دەستکاری کردنی، ئەوانەی جۆری خۆڕایی دەتوانێت تاوەکو 100 وێنە ڕۆژانە درووست بکات یاخوود دەستکاری بکات، هەروەها جۆری پرۆ و ئەڵترا دەتوانن تاوەکو 1,000 وێنە درووست بکەن یان دەستکاری بکەن. هەرچی بۆ درووستکردنی ڤیدیۆیە، جۆری خۆڕایی پشتیگری لێ ناکات و جۆری پرۆ ڕۆژانە 3 ڤیدیۆ و جۆری ئەڵترا ڕۆژانە 5 ڤیدیۆی پێ درووست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/KtXmlw7
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە