شاومی لە پاڵ بەرهەمە نوێیەکانی، یەکێک لە بچووکترین تابلێتەکانی خۆشی بۆ بازاڕەکانی جیهان بە ناوی Pad mini نمایش کرد. تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەکی 8.8 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 3K و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتز. کۆتا ڕووناکی دەگاتە 700 نێت و بە چیپسێتی MediaTek Dimensity 9400 Plus بەهێز کراوە. کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 7,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 وات دەکات.
تابلێتەکە بە دوو ڕەنگی جیاواز و نرخی دەستپێکی 429 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YlLaF9W
via IFTTT
0 تێبینیەکان