لە پاڵ نمایش کردنی چاویلکەی زیرەکی Ray-Ban Meta Gen 2، مێتا چاویلکەی زیرەکی Meta Ray-Ban Display و باندی زیرەکی Meta Neural Band نمایش کرد.
چاویلکە زیرەکەکە ڕوونمایەکی بە ڕوونی 600 × 600 پێکسڵ هەیە کە لە نێو هاوێنەی لای ڕاستیدایە. پشتگیری لە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز دەکات و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 5,000 نێت و دەتوانێت تاوەکو گۆشەی 20 ببینێت. لە ئێستادا ئەم ڕوونمایە دەتوانێت ئاگانامەکانی واتسئەپ و مێسنجەر پیشان بدات. هەروەها بەکاربێت بۆ ڕێنیشاندەری سەر نەخشە و پیشاندانی کاپشن و وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ، جیا لەمانەش دەتوانێت پێت بڵێت لە سپۆتیفای گوێ لە چی دەگریت و وەڵامەکانی زیرەکی دەستکردی مێتا پیشان دەدات. باندی Meta Neural Band تایبەتە بەم چاویلکەیە و بۆ کۆنتڕۆڵ کردنێتی لە ڕێگەی ئاماژەوە. بڕوانامەی IPX7 هەیە و پاترییەکەی بەرگەی 18 کاتژمێر دەگرێت.
کامێرای چاویلکەکە 12 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ تاوەکو ڕوونی 3K بە 30 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات. پاترییەکەی بەرگەی 6 کاتژمێر دەگرێت بە بێ کەیس و بە کەیسەوە تاوەکو 24 کاتژمێر بەرگە دەگرێت. 32 گێگابایت بیرگەی ناوەکی هەیە و 2 گێگابایت ڕامیش لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی IPX4 بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە و کێشی 69 گرامە.
نرخی ئەم چاویلکە زیرەکە 799 دۆلارە و بێگومان باندەکەشی لەگەڵدایە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/MzYQxGJ
via IFTTT
0 تێبینیەکان