کاتژمێرە زیرەکەکان لە ئێستادا دەتوانن بەکارهێنەران لە نەخۆشییەکانی دڵ ئاگادار بکەنەوە، چی دەربارەی نەخۆشی زەهایمەر (Alzheimer’s disease)؟ نەخۆشی زەهایمەر نەخۆشییەکی تێکچوونی دەمارییە و گەورەترین هۆکارە بۆ لەبیرچوونەوە. سامسۆنگ تەکنەلۆژیایەکی نوێی پەرەپێداوە بۆ چاودێری کردنی کەمبوونەوەی ڕێژەی توانای مێشک (Cognitive decline) لە ڕێگەی مۆبایل و کاتژمێری زیرەکەوە.
ئەم چاودێری کردنە لە ڕێگەی بەدواداچوون بۆ کاتی بەکارهێنانی ئەپی مۆبایل و کاتژمێر، خێرایی نووسین، شێوازی نامە نووسین، پەیوەندیکردن، خەوتن و دەنگ دەبێت.

سامسۆنگ دوو توێژینەوەی کردووە، یەکەمیان تیشکی خستۆتە سەر شیکردنەوەی شێوازی نووسینی تەختەکلیلی مۆبایلە زیرەکەکان، وەک خێرایی نووسین و شێوازی ڕاستکردنەوەی وشەکان. هەروەها بۆ توێژینەوەی دووەم مۆبایل و کاتژمێری زیرەکی بەکارهێناوە بۆ بەدواداچوونی شێوازی ڕۆیشتن بۆ زوو دەستنیشانکردنی دابەزینی توانای مێشک.
سامسۆنگ لە ئێستادا بەردەوامە لە توێژینەوە بەڵام هیچ وادەیەکی دیاری نەکردووە بۆ بەردەست خستنی لە مۆبایل و کاتژمێرە زیرەکەکانیدا.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/iStbWzL
via IFTTT
0 تێبینیەکان