تابلێتە نوێیەکەی ئینفنێکس بۆ بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان

ئینفنێکس تابلێتێکی نوێی گەیمینگ بە ناوی XPad GT لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە نرخی 460,000 دیناری عێراقی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخات. تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە کە گونجاوە بۆ یاری کردن، تەماشا کردنی فیلم یاخوود خوێندن. قەبارەی 13 ئینجە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2.8K و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز.

 

خاوەن پاترییەکی گەورەی 10,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە کە بە خێرایی 33 وات بارگاوی دەبێتەوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات بەهێزی 10 وات. ئەم قەبارە گەورەیە پێویستە بۆ هەموو کەسێک لە خوێندکارێک کە بۆ خوێندن بەکاری دەهێنێت تاوەکو یەکێکیان بیەوێت یاری پێ ئەنجام بدات یان تەماشای فیلمی پێ بکات.

هەموو ئەم تایبەتمەندییانە بە بێ چیپسێتێکی بەهێز سوودێکی ئەوتۆی نییە، هەر بۆیە ئەم تابلێتە چیپسێتی ئاست بەرزی 5 نانۆمەتری Snapdragon 888 لەسەر جێگیر کراوە.

لاشەی تابلێتەکە کانزایە و ئەستورییەکەی تەنها 6.5 ملمە. خاوەنی 8 بڵندگۆیە بە سیستەمی دەنگی سێ دووری. چەندین تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردی تێدایە و کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 9 مێگاپێکسڵە. پشتگیری لە پێنووسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات بەڵام لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی نییە و دەبێت بە جیا بۆی بکڕدرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GJb31ID
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە